واشنتۆن پۆست بڵاویکردووه‌ته‌وه که کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکا و یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا له‌و حزبه به‌سه‌ر دوو پاڵێوراودا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دابه‌ش بوون .
یه‌کێک له پاڵێوراوه‌کان (میت ڕۆمنی)یه که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕه‌خنه‌ی توندی له دۆناڵد ترامپ گرت . یاریده‌ده‌رانی ترامپ به‌شێکییان پێیان وایه که ڕۆمنی دوای ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی له ترامپ، ناتوانێت دڵسۆز بێت. هه‌روه‌ها (ڕۆدۆڵف جولیانی) که دۆستی نزیکی ترامپه نه‌یاریی خۆی هه‌یه له نێو بڕیارسازهکاندا. به‌ڵام ترامپ له‌م ڕۆژنه‌دا ستایشی ڕۆمنی کردووه و پێی وایه که باش کاری خۆی ده‌کات له هه‌مان کاتدا جولیانیشی به‌دڵه. یه‌کێکی دیکه‌ش له ئاسته‌نگه‌کانی تیمه‌که ئه‌وه‌یه ترامپ زۆر راڕایه و ڕۆژ به ڕۆژ قسه‌ی جیاواز ده‌کات .