وەزیری بەرگریی کەنەدا ڕەخنەی لە حکومەتی بەغدا گرت بەوەی کە ڕێگرە لەبەردەم گەیشتنی چەکی کەنەدی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هیجره‌ت سه‌جان، وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی عێراق ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی چه‌که‌کانمان به پێشمه‌رگه . سه‌جان به پێی هەواڵی (زه ستار) گله‌یی کردووه له حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر ڕێگری‌کردن له گه‌یاندنی چه‌ک و کەرەستەی دیکەی سەربازی به پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له کاتێکدا ئه‌وان له‌به‌ر له ١٠ مانگه‌وه به‌ڵێنیان داوه چه‌ک بده‌ن به پێشمه‌رگە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، مانگی ڕابردووش هیجرەت سه‌جان وەزیری بەرگریی کەنەدا گله‌یی له حکومه‌تی عێراق کرد له‌سه‌ر ڕێگری‌کردن له کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی شەڕی موسڵ له لایه‌ن که‌نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌فته‌یه‌که ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه که‌وتووه‌ته کار.