هه‌ردوو حكومه‌تی ئوسترالیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیا له ئه‌مریكا ڕێكه‌وتن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی كه‌له‌سه‌ر ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو ووڵات ڕێكه‌وتوون بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ بۆ ئه‌مریكا كه ماوه‌ی زیاترله سی ساڵه له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ن.
ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنه‌كه به‌جۆرێكه كه ته‌نها بۆ یه‌ك جاره و ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له ئێستادا له‌و دوو دوورگه‌یه‌ن و ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه بیانه‌وێت له‌مه‌ودوا به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا چونكه، به ووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، ماڵكۆم تێرنبوڵ، ئوسترالیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سیسته‌می چاودێری ده‌ریایه بۆ ده‌ستگیركردنی به‌له‌می په‌ناخوازانی قاچاخ و گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كهبهبهلهمهكه لێوه‌ی هاتوون و ئێستاش ئه‌و سیاسته وه‌ك خۆی جێبه‌جی ده‌كرێت.
به‌پێی دواهه‌مین ئاماریش، زیاتر له 1200 په‌نابه‌ر و په‌ناخواز له‌و دوو دوورگه‌یه‌ن و به‌شێكی به‌رچاویان خه‌ڵكی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن له‌ناویشیاندا عێراق.ئه‌م په‌نابه‌رانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگانهكراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا بكه‌ن.
هه‌ر له‌پاش ئاشكراكردنی ڕێكه‌وتنامه‌كه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕاگه‌یاند كه ئێستا ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا له‌هه‌موو كات به‌هێزترن و هۆشداریدا به په‌ناخوازان كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌و سیاسه‌ته‌دا ڕووینه‌داوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا ئیمزا كراوه به‌ڵام پێده‌چێت ڕێكه‌وتنه‌كه له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆڵاند ترامپ له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی داهاتوودا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه دیار نیه ئاخۆ له‌پاش وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ڤیتۆی ئه‌و بڕیاره ده‌كات یان نا چونكه له كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردندا سیاسه‌ته‌كانی به‌سیاسه‌تی دژه كۆچ ناسنرا بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌رز، ئه‌ی بی سی نیوز
https://www.youtube.com/watch?v=usawM8mzSOo
https://www.youtube.com/watch?v=wPE8hQRLTWY
https://www.youtube.com/watch?v=SrgMwrF7Bnw
durgay naru:
https://www.youtube.com/watch?v=mX-3r7U_IrY