ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که پۆلیسی عێراقی له نزیک موسڵ ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی سڤیلی ناوچەکەی داوه.
ڕێکخراوه‌که ئاماژەی بەوە کردووە که پۆلیسی عێراقی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی داوه که ویستوویانه شاری موسڵ به‌جێ بهێڵن. ڕاپۆرته‌که ئاشکرای ده‌کات که شه‌ش پیاو و مێرمنداڵێک به توندی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی عێراقییەوە ئازار دراون. ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ هەروەها ده‌ڵێت ئه‌مه له کاتێکدایه که حکومه‌تی عێراقی به‌ڵێنی دابوو، ڕووداوه‌کانی ڕومادی و فه‌للوجه دووباره نه‌بێته‌وه و هاووڵاتییانی سڤیل له موسڵ ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن.