
له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابردووی پێش سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، ووڵاتانی وه‌رگری كۆچبه‌ران له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌راندا، كۆچبه‌رانیان پۆڵێن ده‌كرد به‌جۆرێك كه له‌پاش به‌هه‌ندوه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان، شاڵاوی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانیان ده‌ستپێده‌كرد به‌بیانوی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی په‌نابه‌ر بوون له‌و كۆچبه‌رانه‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕێگه‌گرتن له كۆچبه‌رانی ووڵاتانی وه‌رگری گۆڕی، پرسی پاراستنی سنوره‌كانی ئه‌و ووڵاتانه بوو له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی. به واتایه‌كی تر، ووڵاتانی وه‌رگر بیاویهكی تریان كه‌وته‌ده‌ست بۆ ڕێگریكردن له كۆچی كۆچبه‌ران بۆ ووڵاته‌كانیان كه ئه‌ویش سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یان و پاراستنی سنورهكانیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له‌وكاته‌وه، بۆ زۆرێك له هاوڵاتیانی به‌شێك له ووڵاتانی جیهان ئه‌و پرسه هێنده گرنگه كه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پارته سیاسیه‌كانی ووڵاتهكانیانی پێدهپێوون. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك پێویستن له‌وباره‌یه‌وه:
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێستای ئه‌مریكا هه‌رزوو پرسی پاراستنی سنوره‌كانی ووڵاته‌كه‌ی كرده به‌شێك له ئه‌جێندای پارتهكهیی و توانی شه‌قامی ئه‌مریكی به‌جۆرێك بجوڵێنێت كه ده‌بێت به‌جۆرێك سه‌یری پرسی پاراستنی سنوری ئه‌مریكا بكرێت كه هیچی كه‌متر نه‌بێت له پرسه‌كانی تری وه‌ك پرسی گه‌شه‌ی ئابووری و سه‌ربازی و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی.
ره‌نگه ترامپ سه‌ركه‌وتوو بوبێت له زوو گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه به‌هاوڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی چونكه سیاسه‌تی هاوشێوه‌یان له ووڵاتانی تر بینیوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی پرسی پاراستنی سنوری ووڵاته‌كه‌یان جێبه‌جی كردووه. حكومه‌تی ئوسترالیا، بۆ نمونه، له‌كۆتایی ساڵی 2013 ه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی لیبراڵ بڕیاریدا به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ناخوازێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێوشوێنێكی نوی بۆ پاراستنی سنوری ئاوی ووڵاته‌كه‌یان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ خاكی ئوسترالیا. ئه‌و پارته به‌جۆرێك باوه‌ڕی به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و ڕێوشوێنه بوو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بریاریدا به به‌رده‌وامی پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌و ووڵاته بباته‌وه. لیبراڵه‌كان به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌ر و له‌پاش پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته تا ئێستاش به‌رده‌وامن له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
پرسی پاراستنی سنور له‌لایه‌ن ووڵاتانی وه‌رگره‌وه كاتێك گه‌شته لوتكه كه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی و پارتی سیاسی به‌ریتانیا ئه‌و پرسه‌یان كرده یه‌كێك له خواسته‌كانی هاوڵاتیانی ووڵاته‌كه‌یان و له‌پاڵ پرسه‌كانی تردا توانیان ڕاپرسی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێئاڕاسته بكه‌ن و سه‌ركه‌وتوش بن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسا تایبه‌تمه‌نده‌كاندا كۆچبه‌ران دیپۆرتبكهنهوه ئه‌وا ده‌توانن له‌داهاتوودا له‌چوارچێوه‌ی پاساوی پاراستنی سنوردا لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و ووڵاته سنوردار بكه‌ن.
به‌كورتی، پرسی پاراستنی سنور بۆ ووڵاتانی وه‌رگری كۆچبه‌ران بۆته پرسێكی هێنده گرنگ و ئه‌جێندایه‌كی سیاسی بۆ زۆرێك له پارته سیاسه‌یه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه كه زۆر به ئاشكرا ده‌توانن به‌كاریبهێنن كه سه‌رئه‌نجام پێشێلكردنی مافی كۆچبه‌ران و ڕه‌چاونه‌كردنی بارودۆخیان له‌به‌رڕۆشنایی ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی په‌نابه‌ران لێده‌كه‌وێته‌وه و هاوڵاتیانی ووڵاتهكهشیان وه‌ها لێبكه‌ن كه گۆشه‌گیربوونیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه. ئه‌مه‌ش له‌مپه‌رێك نوی له‌به‌رده‌م كۆچبه‌رانی جیهان دروستده‌كات كه نه‌توانن به‌شدار ببن له تیًكهڵاوكردنی كه‌لتوره‌كان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و سه‌رئه‌نجام ببنه قوربانی پرسێكی نوی و نه‌توانن سنوری نێوان مرۆڤه‌كان به‌هۆی سنوری نێوان ووڵاتهكانیانهوه كاڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌ژار ته‌ها
