
له ڕێكه‌وتی 19ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به‌ناوی(كوسوكی تسیونیوكا) ناسراو به (شامیل ك. تسیونیوكا) به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له نزیك چیای زه‌رتك ده‌ستگیركرا.
له لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وت له ڕێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی داعشه‌وه كردووه. له میانه‌ی ده‌ستگیركردنیدا ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له گفتوگۆدا بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری ژاپۆن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردرا ئه‌م هاووڵاتیه ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕیاره ڕۆژی دووشه‌مه ڕێكه‌وتی 7ی نۆڤێمبه‌ر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ڕێكرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
7/11/2016