به‌پێی هه‌واڵێکی ئێن.بی.سی، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی.ئای.ئه‌ی) به‌نیازه هێرشێکی ئه‌لیکترۆنی بکاته سه‌ر ڕووسیا و ئه‌مه‌ش سه‌رکردەکانی مۆسکۆی نیگه‌ران کردووه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا چه‌ند جارێک دووپاتیان کرده‌وه که تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشەی هاککردنه ده‌که‌نه‌وه که کرایه سه‌ر هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی دیموکراته‌کان بۆ سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەمریکا. ئه‌گه‌رچی ڕووسیا نکوڵی له‌وه ده‌کات و ئه‌مریکاش تائێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واوی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و کاره.
لەو بارەیەوە جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند که واشنتۆن په‌یامی خۆی داوه‌ته ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆکی ڕووسیا که له‌و کاته‌دا ئه‌مریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنە، لا کاتێکی زۆر کاریگه‌ردا ئه‌و کاره ده‌که‌ن.