
ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریکی بڵاویکردەوە، که ژمارەی دانیشتووانی سڤیلی شاری موسڵ لە نێوان یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تا یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، ئەوەش گرفتی زۆری دروستکردووە بۆ زوو بەرەوپێشچوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە له‌ده‌ستی داعش.
ڕۆژنامه‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت که بوونی ئه‌و ژماره‌ی لە هاووڵاتیی سڤیل، ئاستهنگە له‌به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌که و ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌بچێت که پاراستنی گیانیان له‌به‌رچاو بگیرێت.
هه‌روه‌ها وەک لە هەواڵی ڕۆژنامە ئەمریکییەکەدا هاتووە، هێزی پێشمه‌رگه له پێشه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراقن که چوارده‌وری موسڵیان گرتووه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی کردووه لەو میحوەرانەی پێیان سپێردراوە، بۆ ئەو مەبەستەش ده‌یان ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی به تیمی پزیشکییه‌وه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ پێشکەشکردنی فریاگوزاریی پزیشکی بۆ بریندارانی شەڕەکە.