
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند نزیكه‌ی 213 هه‌زار په‌ناخواز له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ڕابردوو ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
تۆماس دی میزیر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌ناخوازان زۆر كه‌می كردووه به‌به‌راود به ساڵی ڕابردوو به‌ڵام هێشتا ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌ر زۆره و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات ئاماره‌كه ته‌واوی ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌گرێته‌وه كه هاتونه ئه‌ڵمانیا و ناویان تۆمار كردووه.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی په‌ناخوازانیش، به‌گوێره‌ی زانیاریه فه‌رمیه‌كانی ئه‌و ووڵاته، زیاتر له‌سه‌دا 60 ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان یهكلایكراوهتهوه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه و زیاتر له 60 هه‌زار په‌ناخوازیش كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌و ووڵاته‌یان به‌جی هێشتووه یان دیپۆرتكراونهتهوه. راگه‌یاندنی ئاماری فه‌رمی په‌ناخوازان له‌لایه ئه‌ڵمانیاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ڕێوشوێنه تونده‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌به‌رامبه‌ر په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ كه تێیدا هاتووه كه زیاتر له 800 ڕۆژه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانه‌وه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا و ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئه‌ی بی سی نیوز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
