
سەرچاوەیەک لە سوپای ئەمریکا چالاکیی ئەم هەفتەیەی هێزە ئاسمانییەکانیانی لە شەڕی موسڵ ئاشکرا کرد. کۆڵۆنێڵ (جۆن دووریان)، وته‌بێژی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردووی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ١٤٠٠ بۆمب و پارچه چه‌ک له ئاسمانه‌وه فڕێدراون.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (په‌نتاگۆن) ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و پارچه چه‌کانه‌ی تا ئێستا له ئاسمانه‌وه فڕێدراون له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا، گه‌یشتوونه‌ته ١٤٠٠ پارچه که پشتیوانیی ئاسمانییه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییەکان که به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری موسڵ و ڕزگارکردنی ئەو شارە له ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش له پێشڕه‌ویدان.