
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دۆکیومینتاریی پێشمه‌رگه به فەرمی له فستیڤاڵی کان نمایش کرا ، بۆ تۆمارکردنی قارهمانێتییەکانی پێشمه‌رگه دووباره له کوردستانن. له نیو سته‌یتسمان. بێرناردهینری لیڤی بابه‌تێکی له‌سه‌ر هاتنی ئه‌مجاره‌ی بۆ کوردستان و به‌ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و موسڵ نووسیوه و ده‌ڵێت، له‌گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ کوردستان یه‌که‌م کارم ئه‌وه بوو که سه‌ردانی چیای زهرتکم کرد، ئه‌و شوێنەی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان مه‌غدید هه‌رکی فه‌رمانده گه‌نجه پرچ سپییه‌که له‌وێ شه‌هید بوو . ده‌ڵێ له‌وێ هه‌موو شته‌کان وه‌ک خۆیان مابوون فه‌رده خۆڵه‌کان و ئه‌و ده‌به ئاوه‌ی که هێشتا هه‌ندێکی لێ خواردبووه‌وه، ئه‌وه‌ی گۆڕابوو ته‌نیا ئه‌وه بوو ئێستا هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا سه‌نگه‌ره‌که‌یان گرتووه.
لیڤی له بابه‌ته‌یدا باس له کار و ئه‌رکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات له ته‌کنیکی و ئاماده‌کاری بۆ شه‌ڕه‌وه ئه‌وه شانۆی ڕووداوانه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ که باسی ده‌کات زۆر نزیکن له موسڵه‌وه له بیست کیلۆمەتر دوورییه‌وه تا ئه‌وه‌ی بەردێک بهاوی ده‌گاته موسڵ.
ئه‌و فهیلهسوفە فیلمسازه فه‌ره‌نسییه باس له هه‌ندێک ورده رووداوه‌کانی به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌کات کاتێک ئه‌و لە گوندی شێخ ئه‌میری میحوه‌ری خازر بووه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵێکی پێشمه‌رگه که له گه‌ڵیدایه و که‌سانی سه‌ر به میلیشیا شیعه‌کانی به‌دیکردووه که سنووریان به‌زاندووه و له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه پێشمه‌رگه‌که‌ی ئه‌وه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سنووری خۆیان. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات که داعش که له گوندی مهنگوبهی مه‌سیحی نشین هه‌ڵاتوون، ته‌قه‌مه‌نییان له ناو قوتووی پیپسی و ده‌به‌ی به‌نزین و ته‌نانه‌ت قورئاندا به‌جێ هێشتووه. لیڤی ده‌ڵێت کریستیانه‌کانی ئه‌لقووش هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تی عێراق نییه و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌ستی، باس لەوەش دەکات کە ته‌نیا ده‌یانه‌وێ کورد بیانپارێزێت.
هه‌روه‌ها باسی دیداری خۆی و ڕه‌وان بارزانی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی یه‌کی هێزی تایبه‌ت ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و به ڕوونی بیڕوڕای خۆی له‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی خستەڕوو و وتی پێکهاتوون له شێته‌کان که ئۆتۆمبێله خۆکوژه‌کان لێده‌خوڕن. جرجه‌کان که له تونێله‌کاندا خۆیان حه‌شارداوه و سه‌گه هێرشبه‌ره‌کان که به بڕوای ئه‌و ئه‌وان به‌رگریی ده‌که‌ن . ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نیا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان گیانی خۆیان خستووه‌ته پێش پێشمه‌رگه‌کانه‌وه و نه‌وه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانییه ته‌نیا چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌و به‌نداوه‌وه دووره که ئه‌گه‌ر وێران بێ وڵاته‌که به‌شی زۆری نقوم ده‌بێت.