سه‌ركرده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێت بڕیاری زوو كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر توانای هێزه‌كانی عێراق. بە پێی هەواڵێکی ئەلمەدار نیوز، دێڤید پترایۆس، سه‌ركرده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەو وڵاتە ئه‌وه‌ی دووپاتكردوەتهوه كه بڕیاری زوو كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر توانای هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
پترایوس وتی شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی زۆر قورسه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی شاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به دڵنیایی ئه‌م شه‌ڕه به دۆڕاندن و شكاندنی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی دێت. به‌ڵام ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه شكان و كه‌وتنی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه داعش كۆتایی هاتووه! چونكه ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له تێڕوانینی سیاسییانه‌ی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و پێكهێنانی حكومه‌تێك كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و لایه‌نه جیاوازه‌كان كه نوێنه‌ری هه‌موو خه‌لكی عێراق بن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراقی ڕاهێنانیان پێبكرێت له‌سه‌ر چۆنیەتی نه‌هێشتنی تیرۆر و په‌ره‌پێدانی توانایهەواڵگریی سەربازی، ئه‌وا دەبێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه جارێكی‌تر ڕووبه‌ڕووی داعش ببێنه‌وه.
پترایوس پێی وابوو كه هاندانی مالیكی بۆ ده‌سه‌ڵاتداری تائیفه‌گه‌ری له عێراقدا یه‌ك له هۆكاره به‌هێزه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر عێراق و سەروەریی عێراق.