سەرچاوەیەکی هەواڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد ساڵی داهاتوو کتێبێک لەسەر ڕۆڵی ئەمریکا لە داهاتووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکرێتەوە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له نووسینی ئه‌ندرۆ بێسیڤیچ جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مریکی و پڕفرۆش‌ترین نووسه‌ری نیویۆرک تایمز، له ٢٠١٧دا کتێبه‌که‌ی به‌ناوی (شه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌تر) بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره له کتێبه‌که‌یدا، باس له چل ساڵ شه‌ڕی ئه‌مریکا ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، له دوو ده‌یه‌ی دواییدا قوربانیی زۆر زیاتری داوه و تا ئێستا شه‌ڕه‌که‌ی به‌رده‌وامه. بە پێی سەرچاوەکە، وابڕیارە کتێبی (شەڕی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە) له ٧ی شوباتی ٢٠١٧دا بڵاو بێته‌وه.