به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراق، حکومه‌تی به‌غدا له دوادانیشتنیدا بڕیاری داوه که له ستافی وه‌زاره‌ت و ده‌سته حکومییه‌کاندا هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌کانی سه‌رووی به‌کالۆریوس له ٥% که‌متر نه‌بن.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ستافی وه‌زاره‌ته‌کان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆکانی که به وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه به‌ند نین، پێویسته ستافه‌کانیان ٥%یان بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵگری بڕوانامه باڵاکانی ماسته‌ر و دکتۆرا بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، حکومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌کی به سه‌رۆکایه‌تی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهێناوه.