میدیا ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگه‌یاند (جون هینكلی) نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی جێهێشت دوای تێپه‌ڕبوونی (35) ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كردن له سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكا ڕۆناڵد ڕێگان. له‌و ڕووداوه‌دا جون هینكلی هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا (ڕۆنالد ڕێگان) به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (جودی فوستر) كه زۆر شه‌یدای ببوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی (تریکات)، هینكلی ته‌مه‌ن 61 ساڵ بۆ له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ دایكی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا دەژی. هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندجارێك مۆڵه‌تی پێ‌درابوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و له‌ژێر چاودێری ده‌زگای پۆلیسی نهێنی ئاسایشی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ردانی دایكی بكات.
ئازادكردنی هینكلی له نه‌خۆشخانه‌ی سانت الیزابیس له واشنتۆن دوای بڕیاری دادوەر هات کە دڵنیا بوو کە ناوبراو هیچ مەترسییەکی بۆسەر خۆی و خەڵکی دیکە نەماوە. له‌كاتی دادگاییكردنی له‌ساڵی 1982 هینكلی به تاوانبار دانه‌نرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پزیشكان ئاشكرایان كرد كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و ئه‌وكات ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه دوو نه‌خۆشیی دەروونی تێداكۆبووەتهوه.
هینكلی له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا وازی له زانكۆ هێنابوو و له قۆناغێكی مه‌ترسیداری خوگرتن بوو به ئه‌كته‌ری به‌ناوبانك (فوستر) له فیلمی (تاكسی درایفر) كه له‌و فیلمه‌دا ئه‌ستێره‌ی هۆلیۆد فوستر ڕۆڵی كچێكی هه‌رزه‌كاری سه‌ركێش ده‌بینێت. ڕووداوه‌كه له‌ساڵی 1981 ڕوویدا كاتێك هینكلی به ته‌قه‌كردن هێرشی كرده سه‌ر (ڕۆناڵد ڕێگان) سەرۆک پێشووتری ئەمریکا له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێلێك له واشنتۆن له 30 ئازاری 1981 له هه‌وڵیكی سه‌ركێشانه‌دا بۆ به ده‌ستهێنانی (فوستر). ئه‌وه‌بو ڕێگان بریندار بوو و سكرتێره‌كه‌ی تووشی كه‌مئه‌ندامی بوو.
ئازادكردنی هینكلی په‌یوه‌نداره به ده‌یان مه‌رج له‌وانه پابه‌ندكردنی به كار یان كاری خۆبه‌خشی له هه‌فته‌یه‌كدا سێ ڕۆژ دانانی سنوور بۆ گه‌شتكردنی و ڕێگه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی یاسا به چاودێریكردنی هاتوچۆكانی و به‌رده‌وامی سه‌ردانكردنی پزیشكی ده‌روونی.