
حەشدی شەعبی بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکەنەوە سەبارەت بە پێویستیی گواستنەوەی ئەنبارەکانی چەک و تەقەمەنیی ئەو گرووپە بۆ دەرەوەی بەغدا و شارەکانی دیکە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له هه‌مان كاتیش‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، فه‌رمانی كردوه به چۆڵكردنی سه‌رجه‌م شار و پارێزگاكان له كۆگاكانی ئه‌نباركردنی چه‌ك، ئه‌م فه‌رمانه‌شی دوای ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردووی كۆگایه‌كی چه‌كی سه‌ربه یه‌كه‌كانی (حه‌شدی شه‌عبی) ده‌ركردوه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویدا. له‌م باره‌یه‌وه سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعە كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆ ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی ئاشكرای كردوه كه یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بادی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه له یه‌كه‌كانیان و چه‌كه‌كانیان له به‌غدا ده‌ربچن و له ئێستادا گفتوگۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئارادایه بۆ لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی چۆنێتی ڕێكخستن له‌ناویدا بابه‌تی دووباره نه‌بوونه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی عبیدی له‌جیاتی بڕیاری ده‌ركردنی حه‌شد و كۆتاییهێنان به بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ناو به‌غدا و پارێزگاكانی دیکەی عێراق.
سه‌ركرده شیعییه‌كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی سه‌ره‌كی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی عبیدی كردۆته پاساوێك بۆ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه بۆ دانانی سنوورێك بۆ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو پایته‌ختی عێراقدا و ئاشكرای كرد كه نابێت یه‌كه‌كانی حه‌شد ڕه‌زامه‌ندبن به چۆڵكردنی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شده‌وه له هیچ بارودۆخێك و له‌ژێر هه‌ر فشارێكدا بێت. چونكه حه‌شدی شه‌عبی دوو ئه‌ركی گرنگ و سه‌ره‌كییان هه‌یه له ناو به‌غدا، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به پرۆسه‌ی سیاسی یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ته‌نانه‌ت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیشدان بۆ سه‌پاندنی حكومه‌تێكی فریاگوزاری به پشتیوانی وڵاتانی هه‌رێمی. ئه‌ركی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌كانی حه‌شدی شەعبی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی سه‌دان سه‌ركرده‌ی سیاسی سه‌ربه هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانی شیعە ده‌پارێزن، هه‌روه‌ك پاسه‌وانی و به‌رگری له سەروماڵ و شوێنەکانیان ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ده‌رچوونی حه‌شد له به‌غدا ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دروستبونی مه‌ترسی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕوانكراو له‌سه‌ر ژیان و گیانی ئه‌و سه‌ركردانه.