
ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، له په‌راوێزی کۆنگره‌ی وڵاتانی جی ٢٠ له چین، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمر پۆتین هاوتای ڕووسیی خۆی کۆبووەوە و هەردوو سەرۆک لەسەر ڕەوشی سووریا گفتوگۆیان کردووه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربەست لەو وڵاتە.
پێشتر به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککەوتن، ئه‌و خاڵانه‌شی دیاری نه‌کردووه که جێی ناکۆکین. پێشتر جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاندبوو "ته‌نیا له‌پێناوی ڕێککه‌وتن، ڕێککه‌وتن ناکه‌ین." پێشبینی ده‌کرێت گه‌ڕی داهاتووی گفتوگۆکانی هه‌ردوو وه‌زیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی سووریا، له کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت له نیویۆرک له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.