
تویته‌ر له بلۆگ پۆستێکدا ڕایگه‌یاند که له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ تیرۆر له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٥ه‌وه ٣٦٠ هه‌زار ئه‌کاونتی داخستووه. له‌و پۆسته‌دا ئاشکرای کردووه که ژماره‌ی ئه‌کاونته داخراوه‌کان له ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٣٦٠ هه‌زار ژمێره.
له سه‌ره‌تادا ئه‌مریکا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌کاونتانه‌ی که پاڵپشتی تیرۆر ده‌که‌ن ڕازی نه‌بوو و کاره‌که‌ی به پڕکهموکورتی وه‌سف ده‌کرد. ئێستا تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ٨٠%ی کاره‌کانی گروپه تیرۆریستییه‌ی داعش په‌کی خراوه و گروپه‌کانی چاودێریش به پێی (سی. ئێن. ئێن)، ستایشی تویته‌ریان کردووه به‌وه‌ی توانیوویه‌تی ڕێ له داعش بگرێت تا له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕانه کرده‌وه‌کانی به سه‌رکه‌وتن وه‌سف بکات.