
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌لمۆنیتۆر، له هوتێلێکی به‌یروتی پایتەختی لوبنان، وه‌فدێکی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له کۆبوونه‌وه‌کان به‌شدارییان نه‌کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، کۆبوونه‌وه‌کان له ٨ بۆ ١١ی ئه‌م مانگه بووه و نوێنه‌رانی وڵاتانی نه‌رویج، ئه‌ڵمانیا، که‌نه‌دا، ئیسپانیا و هه‌ندێک له ڕێکخراو و ئاژانسه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌شدارییان کردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، به‌رپرسێکی به‌شداربووی حه‌شدی شەعبی بە مەرجی نەدرکاندنی ناوەکەی، ئه‌م زانیارییانه‌ی ئاشکرا کردووه که ئەم کۆبوونەوەیە بە دەستپێشخەریی ئاژانسێکی سەر بە ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئەنجام دراوە. ڕاشیگه‌یاندووه که نوێنه‌رانی وڵاتان له‌سه‌ر له سه‌ر خواست و به‌شداریی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی گفتوگۆیان له گه‌ڵدا کراوه و ئه‌وان به‌نیازن له داهاتوودا نه‌چنه ناو سوپای عێراقه‌وه، به‌ڵام له ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تدا بن، به وته‌ی قسه‌که‌ره‌که، چونکه سوپای عێراق گه‌نده‌ڵه و به‌نیازیشن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا ڕۆڵ و به‌شدارییان هه‌بێت.