سایتی هەواڵی خەلیج ئۆنلاین ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر شەڕی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ داعش و ناڕەزایەتیی خەڵکی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا بڵاو کردووەتەوە لەسەر بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كان دانراوه. به‌تایبه‌ت ئه‌م زنجیره سه‌ركه‌وتنانه‌ی له سنووری دەشتی نەینەوا به‌ده‌ستی هێناوه، جۆرێك له تێڕوانینیی دروستكردوه كه به‌شداریپێكردنی چه‌كداره‌كانی شیعه (حه‌شدی شه‌عبی) له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ قورس ده‌كات، له كاتێكدا چه‌كداره شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌زۆر بسه‌پێنن بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كه‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دانیشتووانی موسڵ ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه چه‌كداره‌كانی شیعه به‌شداریی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان بكه‌ن. هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە کردووە کە له ماوه‌ی چه‌ند ڕؤژێكی كه‌مدا توانیان 10 گوندی ده‌وروبه‌ری موسڵ لە دەستی داعش ئازاد بكه‌نه‌وه، ئەوەشی به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو وەسف کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی خەلیج ئۆنلاین، تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه به چه‌كداره‌كانی شیعه ناسراون به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا ده‌كه‌ن یان نا، له كاتێكدا دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا و چه‌كدارانی عه‌شیره‌ته‌كانی شاره‌كه به‌شداریی شیعه‌کان له ئازادكردنی موسڵ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وە دژی هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌و شوێنانه ئەنجامدراوە كه له پارێزگاكانی دیکەی عێراق ئازادكراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی موسڵ دووپات ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر بریارێك بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له به‌شداریی شه‌ڕه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌كان له‌ناو هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی موسڵ و سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كانی موسڵ به (خه‌لیج ئۆنلاین)یان ڕاگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی موسڵ و چه‌كداره‌كانی چەکدارانی حەشدی نیشتمانیی سوننە ئه‌وانه‌ی كه پێشتریش به‌شدار بوون له ئازادكردنه‌وه‌ی به‌شێكی گونده‌كانی ناوچه‌كه، به هه‌موو جۆرێك به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه خۆیان ده‌توانن به‌شداربن له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و پێویستیان به چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نییه. له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی موسڵ ڕه‌زامه‌ندن به بوونی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و هاوكارییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی ئاواره‌كانی موسڵ له هه‌رێمی كوردستان داڵده دراون و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردوون.