
له‌ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ناسراو به (هیومان ڕاتیس ۆچ) و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌تی ئوسترالیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی فه‌رامۆشكردووه به ئامانجی ئه‌وه‌ی چیتر په‌ناخوازان هه‌وڵ نه‌ده‌ن كۆچ بۆ ئه‌و ووڵاته بكه‌ن. له‌و ڕاپۆرته‌دا كه له میانه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 84 په‌ناخوازی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆدا ئه‌نجامدراوه و له‌ناویشیاندا چه‌ند په‌ناخوازێكی كورد چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه و باسیان له خراپی بارودۆخی ژیانیان له‌و كه‌مپانه‌دا كردووه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆخراپی گه‌لێك له‌و بوارانه ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به ژیانی ڕۆژانه‌ی په‌ناخوازانه‌وه لهوكهمپانه وه‌ك نادیاری واده‌ی مانه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌و كه‌مپانه و نه‌گه‌شتنی په‌ناخوازان به خزمه‌تگوزاریه‌كان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و ئه‌م هۆكارانه‌ش په‌ناخوازانی ناچار به خۆئازاردان و بیركردنه‌وه له خۆكوشتن و دووچاربوون به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه.
په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كه له هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كراون و به‌وه‌ش ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن. هاوكات تا ئێستاش، حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته به‌رده‌وامه له گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازانی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌ناخوازانی كورد له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا دیار نیه، به‌ڵام بوونی چه‌ندین په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز كورد له‌و كه‌مپانه‌دا له‌لایه‌ن میدیاكان و ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له په‌نابه‌ران به‌به‌رده‌وامی پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ده‌ڵێت " به توندی به‌شێكی زۆر له‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوون".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هاوكاته له‌گه‌ڵ نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردیان كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاڵه‌تی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان له‌ناویشیاندا ده‌ستدرێژی سێكسی له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له ڕاپۆرتێكدا به دۆكومێت كردووه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردن په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له‌ڕابردوودا و گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیا بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی په‌نابه‌رانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری فه‌رمی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز، ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.