
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە دەست بەسەر ئەو کتێبانەدا بگرێت کە هەڵگری بیری توندڕەویی و توندوتیژیی ئایینین. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی هه‌ێمى كوردستان ئاشکرای کرد کە حكوومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ئەو کتێبانەدا ده‌گرێت کە بیری توندڕەویی ئایینی بڵاو دەکاتەوە و ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا ده‌دات كه ئەوجۆرە كتێبانە دێننه كوردستانه‌وه.
بە وتەی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی هه‌ێمى كوردستان، هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو كتێبانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەنجام دەدرێت و سزای ئەو كەس و كۆمپانیا پەیوەندیدارانەش دەدرێت کە ئەو جۆرە كتێبانە دێننە كوردستانەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کە لەم ڕۆژانەدا پیشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە شاری هەولێر دەكرێتەوە و تیایدا دەیان هەزار ناونیشانی كتێب دەخرێتەڕوو، لەو ڕووەوە داوی لە گرووپ و خاوەن كۆمپانیا و كتێبخانەكانی پەیوەندیدار و بەشدار لەو پیشانگایە کرد خۆیان لە هێنان و خستنەڕووی ئەو كتێبانە بپارێزن کە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی توندوتیژیی فیكری و ئایینین.
شارەزایانی سیاسی ئەو هەنگاوەی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنن و لەگەڵ ئەوەشدا بە پێویستی دەزانن هەڵمەتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کتێبخانە و چاپخانەکان لە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو پەرتووکانە قەدەغە بکرێت کە ڕەوایی بە کردەوەی توندوتیژی و توندڕەویی ئایینی دەدەن لە هەرێمی کوردستان.