
سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌باس غه‌زالی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی نێلسۆن ماندێلا ده‌كات.
به‌همه‌ن قوبادی كه یه‌كێكه له بانگهێشت كراوانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌فسانه‌ی خه‌بات دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌فریقیای باشوور نێلسۆن ماندێلا، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مای كوردستان و نوێنه‌ری خولی چواره‌می په‌ڕڵه‌مانی هه‌رێمی كوردستان عه‌باس غه‌زالی و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوداری كه‌لتووری، هونه‌ری، سیاسی و. . . جیهان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی نێلسۆن ماندێلا ده‌كات كه ڕۆژی یه‌كشه‌مه 15ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2013 له گوندی "كۆنۆ" شوێنی له دایكبوونی ماندێلا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چكۆله‌به و ئه‌ویندار، كه ئه‌وین ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌كردنه‌وه‌ت ده‌زانێت (ماندێلا)
"كۆنۆ" زێدی ماندێلایه. ئه‌و له ته‌مه‌نی به‌ساڵاچووییدا هه‌ر له‌و شوێنه ده‌ژیا. هه‌ر له‌م گونده مۆزه‌خانه‌یه‌ك به ناوی ماندێلا كراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی شه‌مه‌وه مه‌شخه‌ڵێكی ئاگر له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵدكرا تا وه‌كوو ئه‌ندێشه هه‌رمانه‌كانی دابگیرسێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌مه 16ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2013 په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌ی نێلسۆن ماندێلا لاده‌درێت. ئه‌م ڕۆژه هه‌موو ساڵێك له ئه‌فریقیای باشوور به ناونیشانی "ڕۆژی ئاشتی" جه‌ژن ده‌گیرێت كه رێبه‌ری كۆچكردووی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌موو ساڵێك تیایدا به‌شداری ده‌كرد.
نێلسۆن ماندێلا یه‌كێكه له رێبه‌ره خۆشناوه‌كانی مێژوو، ئه‌و سه‌مبول و ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می هاوچه‌رخه. ماندێلا ساڵانێكی زۆر له ته‌مه‌نی خۆی له ڕێگای خه‌بات دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی شارستانیی ڕه‌شپێسته‌كان له ئه‌فریقیای باشوور ته‌رخانكرد. ئه‌و وه‌كوو یه‌كێك له نموونه‌كانی خه‌باتی شارستانییه‌ت له جیهان پێناسه ده‌كرێت. زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌و له ته‌نیشت كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی جیهان له‌وانه: ماهاتما گاندی، مارتین لێتێر كینگ، ئانگ سان سووكی له ڕیزی رێبه‌رانی خه‌باتی "پارێز له توندووتیژی" داده‌نێین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماندێلای هه‌رمان كرد 27 ساڵ مانه‌وه له به‌ندیخانه نه‌بوو، به‌ڵكوو به جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له لووتكه‌دا بوو. چونكه ئه‌و عاشق بوو. . . به‌ڵێ ئه‌و ئه‌وینداری ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو و هه‌ر ئه‌و ئه‌وینه‌ش ئه‌وی گه‌وره به‌ڵكوو تا هه‌تاهه‌تایه هه‌رمان كرد.
نێلسۆن ماندێلا شه‌وی پێنجشه‌مه 5ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2013 له شاری ژووهانسبورگ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌فریقیای باشوور كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
