وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پوولی نوێی پۆستە چاپ دەکات و کاریان پێدەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پوولی نوێی پۆستە چاپ دەکات و کاریان پێدەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان گروپێکی نوێی پوولی پۆستە کە لە چوار جۆر پوول پێکهاتووە چاپ دەکات و لە ئێستادا کار بەو پوولە نوێیانەی پۆستە دەکرێت.

بەپێی بۆندێک کە لەگەڵ چاپخانەی (Green Glory) ی لوبنانی مۆرکراوە بۆ ئەمساڵیش بەرێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێم چوار جۆری نوێی پوولی پۆستەی چاپکرد و ئێستاش ئەو پوولە تازانە کاریان پێدەکرێت .

پوولەکانی پۆستەی چاپکراو لە ساڵی ٢٠١٣ پێکهاتوون لە : -

١-منداڵێکی کورد لە کاتی چوونە رێواسان – چیای قەندیل بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (٢٥٠) دیناری عێراقی .

٢-مۆنۆمینتی هەڵەبجە بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (یونس محەمەد) و نرخی پوول (٥٠٠) دینار .

٣-پەرستگای لالش بە کامێرای هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (نەوزاد محەمەد) و نرخی پوول (١٠٠٠) دینار .

٤-شوێنەواری مێژوویی گوندی (خەنس) لە هەرێمی کوردستان و نرخی پوول (٥٠٠٠) دینار .

شایانی باسە بۆ چوارەمین ساڵە پوولەکانی پۆستەی هەریمی کوردستان لە وڵاتی لوبنان و لە چاپخانەی (Green Glory) بە کوالیتیەکی بەرزی جیهانی چاپدەکرێن . 



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر