
به گوێره‌ی ئامارێكی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 26 ئافره‌ت كوژراون و 19 پیاویش خۆیان كوشتووه.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی جوڵانه‌وه و تاوانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای خستنه‌ڕووی پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ئاماری ڕووداوه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند.
عه‌قید عه‌بدولقادر، رایگه‌یاند كه له شه‌ش مانگی رابردوودا 26 حاڵه‌تی كوشتنی ئافره‌ت تۆمار كراوه و رێژه‌ی 87%ی بكوژه‌كانیش ئاشكرا بوون و ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵدا كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی جوڵانه‌وه و تاوانی هه‌ولێر، ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 52 ئافره‌ت خۆیان سووتاندووه كه 92%یان مردوون و 32 كه‌سیش حوكم دراون، هه‌روه‌ها 462 حاڵه‌تی لێدان و ئازاردانی ئافره‌تانیش تۆمار كراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه له‌م شه‌ش مانگه‌ی ڕابردوودا بێجگه له تۆماركردنی 19حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاوان، 226 حاڵه‌تی دزیكردن تۆمار كراوه كه 69% ئاشكرا بوون و هه‌روه‌ها 389 حاڵه‌تی فێڵكردنیش هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی جوڵانه‌وه و تاوانی هه‌ولێر، له‌باره‌ی پلانی ئه‌منییه‌وه بۆ رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، گوتی كه پلانه‌كه رۆژێك پێش جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات كه پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و زێره‌ڤانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بێجگه له پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار، هێزه هاوبه‌شه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر گۆڕستانه‌كانیشدا دابه‌ش ده‌كرێن.
به وته‌ی عه‌قید عه‌بدولقادر، پلانه ئه‌منییه‌كه كه بێجگه له هێزه ئه‌منییه‌كانی تر 2 هه‌زار پۆلیس به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بێت تا پشووی جه‌ژن كۆتایی دێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا ڕێگری له هه‌ر كارێكی نایاسایی بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
