
سه‌نته‌ری رایه‌ڵ، رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی پێكه‌وه گرێده‌دات، شاندێكی باڵای كه‌لتوری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و سازدانی چه‌ند كۆنسێرتێكی كۆراڵ له شاره‌كانی رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدار و سه‌ردان بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆری كه‌لتوری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و تیمی ئاڵوگۆری كه‌لتوری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ولایه‌تی (منیوسوتا) ، (سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری و چالاكی رۆشنبیری (R.C.E هه‌ڵده‌ستێت به بانگهێشتكردنی شاندێكی باڵای كه‌لتوری له تیپی (سه‌دای ئاشتی) شاری Duluth ی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان،
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری رایگه‌یاند: به بانگهێشتی سه‌نته‌ره‌كه‌مان و رۆژی 17-3-2013 شاندێكی 22 كه‌سی له شاری Duluthی ئه‌مریكا، له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له كوردستان ده‌مێننه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری و ئاڵوگۆری كه‌لتوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه تێیدا سه‌ره‌تا له شاری هه‌ولێر دیدارێك له‌گه‌ڵ (ده‌زگای باڵای خانمان) رێكده‌خه‌ن، پاشان له شاری رانیه مه‌راسیمی پێشوازییان بۆ ساز ده‌كرێت و په‌یامی فه‌رمی حاكمی شاری Duluth ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین و قائمقامی قه‌زای رانیه، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ته‌كید كردنه‌وه‌یه‌كه له پرۆگرامی ئاڵوگۆری كه‌لتوری و دۆستایه‌تی هه‌ردوو شاری رانیه‌و شاری Duluth ی ئه‌مریكا كه ماوه‌ی 3 ساڵه په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆری كه‌لتورییان له نێواندا هه‌یه و تا ئێستاش چه‌ندین شاند له هه‌ردوو لا سه‌ردانی یه‌كتریان كردوه.
پاشان له شه‌وی 17-3-2013 له هۆڵی (5) ی ئازاری شاری رانیه، كۆنسێرتێكی كۆراڵ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ رۆژی دواتر سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و مۆنۆمنێتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، دواتر كۆنسێرتێكی كۆراڵ له هۆڵی مۆنومێنت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، پاشان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و چه‌ند دیدار و سه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر كۆنسێترێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.دوا به دوای ئه‌وه سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن و له رۆژی 20-3-2013 به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی ده‌كه‌ن.دواتر له رۆژی 21-3-2013 شاری رانیه به‌شداری سه‌یران و ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز له غاباتی رانیه ده‌كه‌ن و بۆ رۆژی دواتر دانیشتنێك له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری رانیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مه‌راسیمی ماڵئاواییان بۆ رێكده‌خرێت، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئاڵوگۆره كه‌لتورییه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
جێگای ئاماژه‌یه سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتوری و چالاكی رۆشنبیری كه ناسراوه به R.C.E له ساڵی 2010 مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتوه، ئه‌م سه‌نته‌ره كار له بواری ئاڵوگۆری كه‌لتوری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌كات، تا ئێستا توانیویه‌تی كۆمه‌لێك چالاكی دیار له‌و بواره‌دا ئه‌نجام بدات كه گرنگترینیان دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆری كه‌لتورییه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
