ئاگادارییەك بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی زەوی وەردەگرن

 داوا لەو رۆژنامەنووسانەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەین كە ناویان لە لیستی 169 رۆژنامەنووسەكەدا هەیە . . لەنزیكترین دەرفەتدا ئەم پێداویستیانە ببەن بۆ بەشی زەوی و زار لەشارەوانی سلێمانی.

1- كۆپی رەنگاورەنگی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی خۆیی و هاوسەرەكەی.

2- پشتگیریی (كاتب عدل) بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە خۆی و هاوسەرەكەی پێشتر سوودمەند نەبوون.

3- ئەم پێداویستیانە بخرێتە فایلێك و ببرێت بۆ بەشی زەوی و زار لەشارەوانی سلێمانی.

هیوادارین ئەم رۆژنامەنووسە بەڕێزانە لەزووترین كاتدا ئەم كارانە تەواو بكەن و دوانەكەون ئەو رۆژنامەنووسانەش ئێستا لەدەرەوەی هەرێمن كەسێك رابسپێرن ئەو ئەركەیان بۆ جێبەجێ بكات.

 

 

كاروان انور

سكرتێری لقی سلێمانی

سەندیكای رۆژنامەنووسانی سلێمانی

2/9/2013

https://www. facebook. com/sulaymaniy. sandika

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر