
فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی كه‌ڤاڵ ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه
به‌شداربه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌دیاری بۆ تۆمار ده‌كرێ
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیداو به ئامانجی زیاتر گرنگیدان به‌بواری ئه‌ده‌بی، ده‌زگای كه‌ڤاڵ بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری یه‌كه‌م خولی فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی كه‌ڤاڵ سازده‌كات و سه‌ركه‌وتووانی فێستیڤاڵه‌كه خه‌ڵات ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی راگه‌یاندنی ده‌زگای كه‌ڤاڵ هاتووه كه ده‌زگاكه‌یان له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی كه‌ڤاڵ بۆ شیعر و چیرۆك له‌هه‌ولێری پایته‌خت بۆ نووسه‌ران و شاعیرانی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان سازده‌كا.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه سه‌ركه‌وتووانی فێستیڤاڵه‌كه وێڕای خه‌ڵاتكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگای كه‌ڤاڵه‌وه، له ستۆدیۆی تایبه‌تی ده‌زگای كه‌ڤاڵ به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ تۆمار و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای كه‌ڤاڵدا هاتووه سه‌رجه‌م شاعیران و چیرۆكنووسانی كوردستان ده‌توانن له‌م فێستیڤاڵه به‌شداربن و تاكو 25/4/2013 به‌رهه‌مه‌كانیان له‌رێگای ئه‌م ناونیشانه‌وه بنێرن
Email:
یاخود په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره مۆبایلانه
07708339990
07504566481
له‌كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵ خراوه‌ته‌ڕوو، كه بریتین له:
1- به‌رهه‌مه‌كان بڵاونه‌كرابنه‌وه‌و له هیچ فێستیڤاڵێك به‌شداری نه‌كردبێ.
2- به تایپكراوی له‌سه‌ر cd یاخود به ئیمێڵ بینێرن
3- به‌شداربوو ژماره‌ی مۆبایل و ئیمێڵ و c.v خۆی هاوپێچ بكات
4- هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بۆی هه‌یه به 3 به‌رهه‌م به‌شداری بكات
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
