
دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی مانگرتووانی ئێرانی له لیبرتی و هه‌ندێك وڵاتانی‌تر به‌ره‌و ئاڵۆزی چووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی برسێتی گیانی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، كۆنگریسمانه‌كانی ئه‌مریكی وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی ئێرانی كه له پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و له رۆژی 1ی سێپتامبه‌ری رابردوو خوێنێكی زۆرتر له جارانی له‌به‌ر رۆیشت، رۆژی چوارشه‌ممه 13ی نۆڤامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ست به ئاماده‌بوونی جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بێرت مه‌كگوورك به‌مه‌به‌ستی وڵامدانه‌وه‌ی به پرسیارگه‌لێكی كۆنگریسمانه‌كان تایبه‌ت به مه‌له‌فی عێراق و له ناویاندا، مه‌له‌فی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق له‌و وڵاته.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی خاتوو ئیلیانا رۆزلێهتینه‌ن به‌سترا كه سه‌رۆكی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیای باكووره له كۆنگریسی ئه‌مریكا.
سه‌ره‌تا رۆزلێهتینه‌ن ئاماژه‌ی به نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كێری كردووه و تێیدا داوای كردووه ئه‌مریكا رێگری بكات له كاره‌ساتێكیتری هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی 1ی سێپتامبه‌ر و ئینجا وتی، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌رچوون. سه‌رۆك ئۆباما وتبووی ”له پاش خۆمان حكومه‌تێكی سه‌قامگیر و پشت به‌ستوو به خۆ به جێ دێڵین” به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. ئه‌مساڵ زیاتر له 7000 كه‌س كوژراون. ئێران به خێرایی ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ كرده‌وه كه به ده‌رچوونمان له عێراق درووست بووه و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به ئاسمانی عێراقدا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و كوشتاری دانیشتووانی كامپی ئه‌شڕه‌ف و كامپی لیبرتی به‌رده‌وامه”. گوتیشی: هه‌ربۆیه تا ئه‌و كاته‌ی مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی جیددی بوونی خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نه‌سه‌لمێنن و تا ئه‌و كاته‌ی ئاسایش بۆ دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و لیبرتی دابین نه‌كرێت نابێ هاوكاریی ئه‌منی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراقی بكرێت”. ئینجا چه‌ند ئه‌ندام كۆنگریس وته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
كۆنگریسمان، وێلسۆن وتی: ”من خۆم زۆر جار سه‌ردانی عێراقم كردووه. ئه‌وه‌ی له كامپی ئه‌شڕه‌ف روویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه. مالیكی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته سه‌ر له‌مه‌ڕ پاراستنی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و مامه‌ڵه‌كردنی ئینسانی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه. له پێنج په‌لامارداندا 111 كه‌س له‌و خه‌ڵكه زۆر دڕندانه كوژراون و زیاتر له 1000 كه‌سیان بریندار كراون. ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی ئه‌و په‌نابه‌رانه چ ده‌كات؟!”.
كۆنگریسمان (بێرد شه‌رمه‌ن) یش وتی: مالیكی داوای چه‌ك له ئێمه ده‌كات به‌ڵام رێگه به فرۆكه‌كانی ئێران ده‌دات تا بكوژان و هێزه‌كانی سوپای پاسداران و چه‌ك بگوازنه‌وه بۆ سوریا و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كوشتار بكه‌ن” گوتیشی: (101) كه‌س له كامپی ئه‌شڕه‌ف مابوونه‌وه و په‌نجا له سه‌دی ئه‌و خه‌ڵكه كوژران. به‌ڕاستی جێی داخه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه كه حكومه‌تی عێراق ده‌ستی نه‌بووه له‌مكاره‌دا و ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ پێنه‌كراوه به‌لامه‌وه. چون حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی پاراستنی دانیشتووانی ئه‌و كامپه‌ی له ئه‌ستۆ بووه. چۆن شتی وا ده‌كرێ كه به ناو چه‌ندین خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی عێراقدا تێپه‌ڕ بن و ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كوشتبێت!
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بێرت ماكگورك له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به هه‌ندێك له‌و كارانه دا كه به باوه‌ڕی ئه‌و له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجام دراوه و وتی: ”عێراق له‌گه‌ڵ سوریا 400 مایل و له‌گه‌ڵ ئێران 900 مایل سنووری هاوبه‌شی هه‌یه و كۆنتڕوڵكردنی ئه‌و سنوورانه سه‌خته. له ناو عێراقدا هه‌ندێك تاقم هه‌یه كه راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه هان ده‌درێن كه په‌لاماری موجاهیدین بده‌ن. گومان له‌وه‌دا نییه. بۆیه تاكه شوێن كه موجاهیدین و دانیشتووانی كامپی لیبرتی بتوانن له ئاسایش‌دا بژین ده‌ره‌وه‌ی عێراقه. حكومه‌ت ئه‌ونده‌ی بتوانێت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و خه‌َكه بپارێزێت به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز تا ده‌رچوونیان له عێراق له ئاسایش‌دا ناژین”. ماكگورك تایبه‌ت به چاره‌نووسی 7 كه‌سه رفێندراوه‌كه‌ش وتی: ”ئه‌و حه‌وت كه‌سه له عێراق نین. به‌ڵام من ئه‌وه زه‌مانه‌ت ده‌كه‌م كه له قسه‌كانمدا له‌گه‌ڵ مالیكی له‌سه‌ر ئاسایش و پاراستنی كامپی لیبرتی و دانیشتووانی قسه بكه‌م”. ماكگورك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئێرانیش وتی: ”ئێمه ده‌بێ ئه‌وه به فه‌رمی بناسین كه ئێران و عێراق په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به‌ڵام نابێ نفوزی ئێران له عێراق بوونی هه‌بێت”.
ئه‌وه و وته‌كانی ماكگورك بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی كۆنگریسمانه‌كان.
كۆنگریسمان (وێلسۆن) وتی: له رۆژی كاره‌ساته‌كه‌وه واتا 1ی سێپتامبه‌ر له‌به‌رچی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش ده‌ستگیر نه‌كراوه. ئێمه‌ی ئه‌مریكی چ ده‌كه‌ین؟!
كۆنگریسمان (دانا رۆهراباكه‌ر)، وته‌كه‌ی خۆی به‌وه ده‌ست پێكرد كه «عێراق ئێستا هاوپه‌یمانی رژێمی دیكتاتۆریی مه‌لاكانی ئێرانه. عێراق به‌شداربوویه‌كی كوشتاری په‌نابه‌رانی بێ چه‌كی دانیشتووی كامپی ئه‌شڕه‌فه. ئه‌و سه‌ربازه عێراقییانه چوونه‌ته ناو ئه‌شڕه‌ف و دانیشتووانیان كوشتار كردووه و هه‌ندێكشیان قۆڵبه‌ست كردووه و ته‌قه‌یان له مێشكیان كردووه، ئه‌وه تاوانه. تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه. (لێره‌دا ماكگوورك روو له كۆنگریسمانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت له ده‌رفه‌تێكدا ده‌توانم مه‌حره‌مانه تایبه‌ت به‌و په‌لاماردانه قسه‌تان بۆ بكه‌م كه كێ ئه‌و په‌لاماردانه‌ی ئه‌نجام داوه) . من پرسیار ده‌كه‌م كێ به‌رپرسه له‌و تاوانه؟! و ئێمه كه‌س به به‌رپرس نازانین؟!. روونه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و په‌یامه به مالیكی ده‌ده‌ین كه ئه‌وه‌ی ده‌تهه‌وێ بیكه و ئێمه هیچ ئیشی له‌سه‌ر ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌و تاوانه خۆش بین په‌یامی لاوازبوونی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین بۆ دیكتاتۆره‌كان و تیرۆریسته‌كان و من له حكومه‌تی ئه‌مریكا رازی نیم له‌و پێوه‌ندییه‌دا. لانیكه‌م ئه‌مریكا ده‌بێ كامپی لیبرتی بپارێزێت و وه‌ك په‌نابه‌رانی سیاسی قبووڵیان بكات. چون گیانی ئه‌وانه له مه‌ترسیدایه”.
كۆنگریسمانی دادوه‌ر (ته‌دپۆ) له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و یارمه‌تی و هاوكاریكردنانه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌ش به عێراق یكردووه و وتی: ”ئێمه به ملیارد دۆڵارمان داوه به عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێگری ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگریسی ئه‌مریكا بتوانن سه‌ردانی لیبرتی و ئه‌شڕه‌ف بكه‌ن. پێنج جار ئه‌و په‌نابه‌رانه په‌لامار دراون و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌س دادگایی نه‌كراوه. من نازانم ئه‌مریكا چی ده‌كات له‌م پێوه‌ندییه‌دا. من له‌وه ناگه‌م كه له‌به‌رچی تا ئێستا ته‌نایه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شایه‌ت حاڵانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه قسه نه‌كراوه. ئه‌وان كه‌سانی راسته‌قینه‌ی ناو كۆمه‌ڵكوژییه‌كه بوون. ئه‌مریكا دووڕووه. خۆی ئه‌و په‌نابه‌رانه قبووڵ ناكات و به ده‌وڵه‌تانیتر ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌رانه له خۆ بگرن به‌ڵام خۆی ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیان قبووڵ ناكات. من ناتوانم ئه‌وه قبووڵ بكه‌م كه په‌لامارده‌ران به ناو هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقدا چوونه‌ته ناو ئه‌شڕه‌ف و ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كوشتووه. حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه و كاتێ ئه‌و ژینۆسایده كراوه له شوێنه‌كه نه‌بوون! ئایا حه‌وت كه‌سه‌كه رزگار بوون؟ (ماكگورك: نا) . تۆ ده‌ڵێیت حه‌وت كه‌سه‌كه له عێراق نین؟ كه‌وایه ده‌زانیت له كوێن؟!
كۆنگریسمان (شیلا جه‌كسۆن لی) راسته‌وخۆ چووه سه‌ر باسی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و وتی: كاتێ دانیشتووانی ئه‌شره‌ف گواسترانه‌وه بۆ لیبرتی به‌ڵێنیان پێ درابوو كه پارێزراو ده‌بن. به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. تا ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌خیر كه بووه ئه‌زموون بۆ ئێمه و هه‌موومانی تووڕه كرد. به‌ڵگه هه‌یه كه حه‌وت كه‌سه به بارمته‌گیراوه‌كه ئێستا له عێراقن و هاوپه‌یمانانی فه‌ڕانسه‌یی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند گروپ و لایه‌نیتر به‌ڵگه‌یان هه‌یه. من ناتوانم ئه‌وه قبوڵ بكه‌م كه حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌و هه‌موو داووده‌زگا پێشكه‌وتووه‌ی هه‌یه‌تی ناتوانێت به شوێنی حه‌وت كه‌سه‌كه بزانێت و ئێستا كه‌س و كاری رفێندراوه‌كان برسێتی ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی حه‌وت كه‌سه‌كه ئازاد بكه‌ن. ئایا ده‌توانین ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان هه‌بێ كه داوا له حكومه‌تی عێراق بكرێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئازادیان بكات یا لانیكه‌م به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بخاته روو كه نیشان بدات ئێستا له عێراق نین؟!
ماكگوورك له وڵامدا وتی: من ناتوانم دیاری بكه‌م كه له كوێن. به‌ڵام ئه‌وان له عێراق نین. ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ین ئه‌ندامانی موجاهیدین له خۆ بگرن. چون تا ئه‌و كاته‌ی له عێراق بن، له ئاسایش‌دا ناژین. .
كۆنگریسمان شیلا جه‌كسۆن لی ئاوا كۆتایی به وته‌كه‌ی هێنا: كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به ئاشكرایه و تۆ ئه‌زانیت كه ئه‌و حه‌وت كه‌سه له كوێن. كێ بڕیاره رزگایان بكات؟ كێ به‌رپرسه له پاراستنیان؟ من ده‌مه‌وێت ئه‌وان به زیندوویی ببینم تا باوه‌ڕ بكه‌م. من خۆشحاڵ ده‌بم كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو باوه‌شی ئازیزانیان.
ماك گورك: ئێمه رۆژی 16ی سێپتامبه‌ر داوامان له حكومه‌تی ئێران كردووه نفوزی خۆی به‌كار بهێنێت و داوا له‌و تاقمانه بكات حه‌وت كه‌سه‌كه ئازاد بكه‌ن. . .
وه‌ك باس ده‌كرێت و له وته‌كانیشیدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دیكرا، بێرت ماكگوورك بۆ ئه‌وه كار ده‌كات مالیكی به بێ‌تاوان بناسێنێت له‌و كوشتارانه‌ی تا ئێستا ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لقی له عێراق كراوه و سیاسه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكاش ئه‌وه نییه پشتی حكومه‌تی عێراق به‌ربدات و ئه‌وه‌ش ده‌چێته قاڵبی سیاسه‌تێكی نه‌شیاووه به‌رانبه‌ر به ئێران و غه‌دركردن له دانیشتووانی كامپی ئه‌شڕه‌ف كه له ساڵی 2003 رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كی دانیشتووانی ئه‌و كامپه واژۆ كردبوو كه تا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان له عێراق ده‌یانپارێزێت، كه‌چی له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 ئه‌وانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرد!
ج. ع
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
