
سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی ناوخۆی خوێندكاران، خاوه‌نی به‌شه ناوخۆی فیرده‌وس ده‌ستگیركراوه‌و لیژنیه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌دای فه‌رمانگه‌كان پێكهاتووه
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوو لیژنه بۆ لێكۆڵنه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌به‌شی ناوخۆی فیرده‌وس له سلێمانی پێكهاتووه و یه‌كێك له لیژنه‌كان به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌دای فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاوكات خاوه‌نی بینای به‌شه ناوخۆییه‌كه‌و ئیداره‌ی بیناكه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ده‌سگیركراون.
ئه‌مرۆ 4ی شوبات له بینای پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی و سه‌رۆكی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕیوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌رێوه‌چوو سه‌باره‌ت به رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینای به‌شی ناخۆی فیرده‌وس له گه‌ره‌كی سه‌رچناری سلێمانی كه تایبه‌ت بوو به خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و له‌رووداوه‌كه‌دا 3كه‌س گیانیان له ده‌ست دا‌و نزیكه‌ی 40 خوێندكاریش بریندابوون.
پارێزگار دڵگرانی به‌رووداوه‌كه ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری قوربانییه‌كان كرد و وتی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاریداوه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دوو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت بۆ انینی هۆكاری رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له ئه‌دای فه‌رمانگه حكومییه‌كان لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م.
پارێزگار وتیشی به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه هه‌ریه‌ك له خاوه‌نی بینای به‌شه ناوخۆییه‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بیناكه ده‌ستگیركراون.
هاوكات پارێزگار له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسندا رایگه‌یاند قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری قوربانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و دوای ته‌واو بوونی كاری لیژنه‌كانی لێكۆڵنه‌وه ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌ینه‌روو و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م رووبه‌رووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه.
پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی له بیناكه‌دا رایگه‌یاند مه‌رجه‌كان له بیناكه‌دا هه‌بوون به‌ڵام چاوه‌ڕین لیژنه‌كان ده‌ریبخه‌ن ئاخۆ ئه‌و مه‌رجه‌كان له‌كاردا بوون یاخود نا، هه‌روه‌ك ستایشی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی كرد كه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردوویه‌وه كاریانكردووه بۆ رزگاركردنی خوێندكاران و وتی" كاتژمێر 2ی شه‌و ئاگاداركرام له رووداوه‌كه كاتێك چوومه ئه‌وی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووی و دڵسۆزانه كاریان ده‌كرد بۆ رزگاركردنی خوێندكاره‌كان و خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆریان له خوێندكاران رزگار كرد كه ئه‌گه‌ر هیمه‌تی ئه‌وان نه‌بوایه ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌لێك زۆرتر ده‌بوو"
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی به‌رگری شارستانی سلێمانیش سه‌باره‌ت به هۆی رووداوه‌كه رایگه‌یاند تیمه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌هۆی رووداوه‌و ئاگره‌كه زۆر كوتوپڕو گه‌وره بووه‌و له ئێستادا به‌ته‌واوی نازانین هۆی سه‌ره‌كی رووداوه‌كه چی بووه.
به‌رێوبه‌ری به‌گری شارستانی سلێمانی له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا رایگه‌یاند تیمه‌كانیان به‌زووترین كات گه‌شتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و هه‌موو پێویستیه‌كی فریاگواریان پێ بووه و توانیوویانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆربه‌ی خوێندكاران رزگار بكه‌ن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن ئه‌و سی كه‌سه‌شی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه دووانیان به‌هۆی نزیكی بووه له ئاگره‌كه‌و كه‌سێكی تریشیان به‌هۆی بێهۆش بوون له‌ئاودا خنكاوه.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر میران محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی قوربانییه‌كان رایگه‌یاند 46 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرابوون و له‌ژماره‌یه‌ش 40 كه‌سیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون، 11 حاڵه‌تی سوتان به ئاگر هه‌بووه كه دوانیان گیانی له ده‌ستداوه‌و 7كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماون له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك حاڵه‌تیان باری ته‌ندروستی ناجێگره.
سه‌رۆكی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیش سه‌باره‌ت به شیاوی ئه‌و بینایه بۆ به‌شه ناوخۆی رایگه‌یاند: به‌هۆی ژماره‌ی زۆری خوێندكار ناچارین ساڵانه بینا بۆ به‌شی ناوخۆی به‌كری بگرین و مه‌رجه‌كانی شیاویش بۆ به‌شی ناوخۆی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت كه له9 كه‌س پێك دێن و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و بینایه به‌شی ناوخۆیه، وتیشی: نزیكه‌ی 144 خوێندكار له بیناكه‌دا نیشته‌جی بوون كه ژووری نزیكه‌ی 5 خوێندكاری له‌خۆ گرتووه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ دابینكراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
