
ئه‌مریكا – واشینتۆن
سه‌ردانی مالیكی بۆ ئه‌مریكا و ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی شه‌قامی ئه‌مریكی
رۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالیكی له سه‌ردانێكی ره‌سمیدا گه‌یشته پێته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكی، باراك ئۆباما كۆببێته‌وه.
ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئه‌وه‌یه مالیكی ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا بۆ خولێكیتری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنێت؟ ئایا مه‌به‌ست كڕینی فرۆكه و كۆپته‌ر و چه‌ك و جبه‌خانه‌یه له ئه‌مریكا؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا لێپرسینه‌وه بكات له مالیكی به‌هۆی به‌رزبوونوه‌ی رێژه‌ی تاوان و تیرۆر و كوشتار و ره‌وشی ناله‌باری مافی مرۆڤ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له عێراق و شێواندنی سیمای ئه‌مریكا له‌و وڵاته!..
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی ده‌ست پێ بكات بۆ ئه‌مریكا، شه‌پۆِلی ناڕه‌زیه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و سه‌ردانه شه‌قام و میدیای ئه‌مریكای گرته‌وه.جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئالیخۆ ڤیدال كوادراس له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاواڵادا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، پێشوازیكردن له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش وه‌سف كرد له مێژووی ئیداره‌ی ئۆبامادا.كوادراس له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ”ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا به نرمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌و وڵاته جارێكی‌تر ده‌بنه قوربانی و كوشتار و ئیعدامی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه”.
تا ئه‌م كاته و به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما، سه‌ردانه‌كه بۆ مالیكی «تاڵ» بووه و شه‌قام و میدیا و كۆڕ و ناوه‌نده سیاسیه‌كان له ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا گوزارشت له شه‌پۆلێكی به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م سه‌ردانه و ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه له پای چی میوانداریی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه له ژێر سایه‌ی ئه‌مریكا، عێراقی تووشی شه‌ڕی تایفی كردووه و ئێرانی هێناوه‌ته ناو شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی و سیمای ئه‌مریكای به سوودی ئێران شێواندووه..
له سه‌روبه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌شدا، شه‌ش ئه‌ندامی پله‌به‌رزی مه‌جلیسی سیناتی ئه‌مریكا له نێوانیشیاندا ”جۆن مه‌كین، كارل لیڤن، بۆب كرۆكه‌ر و لیندسی گراهام” سه‌ر به هه‌ر دوو پارتی كۆماریخواز و دیموكراتی ئه‌مریكی كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن بۆ رێگریكردن له فرۆشتنی چه‌ك به حكومه‌تی عێراقی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك ئۆباما”هۆشدارییان داوه‌ته ئۆباما كه هیچ هاوكارییه‌كی حكومه‌تی عێراق نه‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو مالیكی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاوِڕنه‌دانه‌وه له داواكارییه‌كانی كورد و خستنه‌په‌ڕاوێزی سوننه”.ئه‌وان ده‌ڵێن ”هێرشكردن بۆ سه‌ر دانیشتووانی كامپی ئه‌شڕه‌ف له عێراق قێزه‌ونانه..ده‌ستڕۆیشتوویی رژێمی ئێران له ناو حكومه‌تی عێراق كێشه‌یه‌كی جیددییه.مالیكی به سیاسه‌تی تایفیی خۆی، عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بات”.
رۆژنامه‌ی (واشینتۆن تایمز) یش رۆژی 30ی ئۆكتوبه‌ر له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واودا نووسیویه‌تی: ”سه‌رۆك ئۆباما! تا ئه‌و كاته‌ی 7 رفێندراوه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف ئازاد نه‌كراون، نه چه‌ك بفرۆشرێت به مالیكی و نه هاوكاریی بكرێت.مالیكی قاتڵه” ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یه كه 44 كونگریسمانی ئه‌مریكی له هه‌ر دوو پارتی كۆماریخواز و دیموكرات ئیمزایان كردووه و رووی نامه‌كه‌یان له سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.
هاوكات نامه‌یه‌ك به ئیمزای (36) كه‌س له گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌مریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه داوایان له سه‌رۆك ئۆباما كردووه: ”داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن حه‌وت كه‌سه به‌بارمته‌گیراوه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف ئازاد بكات” ئه‌وان نووسیویانه: ”ئێمه داواكارین پێشنیازه‌كه‌ی سیناتۆر مه‌ننده‌ز، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا قبووڵ بكه‌ن كه داوا ده‌كات چه‌ك به حكومه‌تی عێراق نه‌فرۆشرێت تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق حه‌وت رفێندراوه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف ئازاد بكات.ته‌نها به‌ڕێزتان ده‌توانن ته‌كلیف له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن ئازادیان بكات”.
له‌ناو واژۆكارانی نامه‌كه‌دا، ژه‌نه‌راڵ جه‌یمز جۆنز، یه‌كه‌م راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی سه‌رۆك ئۆباما، ژه‌نه‌راڵ هیو شه‌لتۆن، سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشووتری سوپای ئه‌مریكا، نیو گینگریچ و ده‌نیس هه‌ستره‌ت، دوو سه‌رۆكی پێشووتری كۆنگریسی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكرات و سه‌رۆكی پێشووتری پارتی كۆماریخوازی و چه‌ندین وه‌زیری پێشووی ئه‌مریكی و سێ سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و...به‌رچاو ده‌كه‌ون.
سه‌رۆكی پێشووتری شاری نیۆیۆرك، (رودی جولیانی) كه كه‌سایه‌تی خاوه‌ن نفوزه و سیمایه‌كی ناسراوه له‌و وڵاته، له لێدوانێكدا بۆ كاناڵی (فۆكس نیوز) ی ئه‌مریكی وتی: ”مالیكی بۆ مه‌لاكانی ئێران كار ده‌كات و هاوپه‌یمانی ئێمه نییه”.
هۆی چییه رێكخراوی موجاهیدین ده‌بێ بۆ ئێمه ئه‌ونده گرینگ بێت كه هه‌ر دوو پارتی كۆماریخواز و دیموكراتی یه‌ك خستووه بۆ پشتیوانیكردن له موجاهیدین؟ جولیانی ده‌ڵێت: ”ئه‌وان نه‌یاری رژێمی مه‌لاكانن له ئێران.له‌به‌ر ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌ك خرابوونه ناو لیستی تیرۆره‌وه.موجاهیدین ئالته‌رناتیڤن به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی ئێران.گوتیشی: ”سه‌رۆك ئوباما ده‌بێ ئه‌وه بزانێت كه ئه‌و حكومه‌ته‌ی له عێراق ته‌شكیلی كردووه سه‌ر به حكومه‌تی ئێرانه.ئه‌و بۆ مه‌لاكانی ئێران كار ده‌كات و هاوپه‌مانی ئێمه نیه.
رۆژێك دوای گه‌یشتنی مالیكی به واشینتۆن، شاندێك له پارێزانی ئه‌مریكی له پرێس كۆنفه‌رانسێكدا له واشنتۆن، هێزه‌كانی عێراقیان تاوانبار كرد كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كامپی ئه‌شڕه‌ف له رۆژی یه‌كی سێپتامبه‌ر و 52 كه‌سیان كوشتووه و 7 كه‌سیشیان رفاندووه.جه‌رد گه‌نزه‌ر، پارێزه‌ری دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف وتی: ”باراك ئۆباما میوانداریی كه‌سێك ده‌كات كه تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه”.
كاتێ نوری مالیكی به‌ره‌و ئه‌نستیتۆی ئاشتی ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی وتارێك پێشكه‌ش بكات، ره‌وه‌ندی ئێرانی له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه كۆبوونه‌وه و هاواریان ده‌كرد: ”مالیكی قاتڵه”.ئه‌وه بووه مانشێتی چه‌ندین رۆژنامه ئه‌هلی و له لایه‌ن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
رۆژی 31ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكای بوو.وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌كه، ئه‌د.رۆیس وتی: ”له كۆبوونه‌وه‌كه باس له چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار كرا و له‌وانه: حزووری چالاكانه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراق و ده‌وری تێكده‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌كه و نه‌بوونی ئاسایش بۆ كه‌مایه‌تیه‌كان له عێراق”.وتیشی: ”داوام له مالیكی كرد هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ نه‌هێشتنی تیرۆریزم و میلیشیا له عێراق و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ نه‌یارانی ئێرانی له عێراق به تایبه‌ت دانیشتووانی كامپی لیبرتی و سزادانی تاوانكارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف له رۆژی 1 ی سێپتامبه‌ری رابردوو”.
یاسادانه‌رانی ئه‌مریكی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوشارێكی زۆریان خسته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گوتیان ته‌نها كاتێ ره‌زامه‌ندیی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ فرۆشتنی چه‌ك به حكومه‌تی عێراق كه ئه‌و حكومه‌ته سیاسه‌ته‌كانی خۆی به جیددی بگۆڕێت”.سیناتۆر مه‌ككین حكومه‌تی مالیكیی به تاوانبار زانی له‌مه‌ڕ توندوتیژییه‌كانی ناو عێراق و وتی: ”بارودۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی و لێكترازن ده‌چێت و مالیكی ده‌بێ ئه‌م ره‌وشه بگۆڕێت”.
شایه‌ت حاڵان وتیان كۆنگریسمانه‌كانی ئه‌مریكا تووڕه‌یی خۆیان نیشاندا به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ئێران به رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه پاڵپشتیی حكومه‌تی سوریا ده‌كات.سیناتۆر بۆب كرۆكه‌ر، كۆماریخواز و له ئه‌ندامانی باڵای لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی سینات وتی: ”هه‌ستم به‌وه كرد له قسه‌ی یه‌كتر ناگه‌ین.نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه به‌لای مالیكیه‌وه گرینگ نه‌بوو!” كرۆكه‌ر وتی پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر پشتیوانیكردنه‌كه‌یدا ده‌كات بۆ فرۆشتنی كۆپته‌ری ئاپاچی به عێراق.
لیۆت ئه‌نگه‌ل، دیموكرات و له ئه‌ندامانی باڵای لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسیش وتی: ”وادیاره دوای ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له عێراق داومانه و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی خه‌رجمان كردووه ئێستا ئێران له عێراق ده‌سه‌ڵاتی زیاتره تا ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ش جێی داخه.سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ باسی له‌وه‌ش كرد كه ”مالیكی به تووڕه‌یی كۆبوونه‌وه‌ی جێهێشت”.
(بۆب مه‌نندز) ی دیموكرات، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی سیناتیش وتی كه به ته‌واوی نائومێده و هه‌ست ده‌كات نوری مالیكی هیچ كام له كێشه‌كانی شه‌قامی عێراقی به‌ڕه‌سمی ناناساێت.مه‌نندز وتی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، زیاتر له جاران نیگه‌رانی كردین سه‌باره‌ت به فرۆشتنی كۆپته‌ر به حكومه‌تی عێراق”.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی سینات ئه‌مریكای نیگه‌رانیه‌كانی خۆیان دووباره كرده‌وه كه مالیكی داواكارییه‌كانی واشینتۆنی له‌به‌چاو نه‌گرتووه بۆ دانی بوار به سوننه و كورد كه ده‌ورێكی زیاتریان هه‌بێت له حكومه‌تی عێراقدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئۆباما و میوانه‌كه‌ی، ره‌وه‌ندی ئێرانی له واشینتۆن (كه هه‌ڵگری وێنه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف و درووشمی ئازادكردنی حه‌وت به‌بارمته‌گیراوه‌كه بوون)، له پاركی (لافایت) ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و ژمارێكی زۆإر له گه‌وره به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریكاو له ناویاندا، نیوت گینگریچ، تۆم ریچ، یه‌كه‌م وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا و سیناتۆر توریسه‌للی و پتریك كه‌نه‌دی به‌رچاو ده‌كه‌وت ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كه بوون و وتاریان بۆ خۆپیشانده‌ران خوێنده‌وه.
سه‌رۆكی ئۆپوزیسیونی ئێرانی، خانمی مریه‌می ره‌جه‌وی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ خۆپیشانده‌ران وتی: گومان له‌وه‌دا نیه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی عێراق ئه‌نجام دراوه.كه‌وایه حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێ وڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه كه له‌به‌رچی ئه‌م راستیه ده‌شارێته‌وه؟! ئینجا روو له سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: ”دوای كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ مالیكی، دوهێنده به‌رپرسن به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی حه‌وت رفێندراوه‌كه و چاره‌نووسی 3000 كه‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق له لیبرتی.كه‌وایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناچار بكه‌ن به‌بارمته‌گیراوه‌كان ئازاد بكات”.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه ئه‌مریكا فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری F16 و كۆپته‌ی جه‌نگی له جۆری ئاپاچی بفرۆشێت به عێراق.كوردیش حكومه‌تی ئه‌مریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه فرۆشتنی چه‌ك و فڕۆكه و كۆپته‌ر به حكومه‌تی عێراق به مه‌ترسی ده‌زانێت و نه‌یاری ئه‌م كڕین و فرۆشتنه‌یه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا.
شاره‌زایانی كاری دیپلۆماتی ده‌ڵێن نموونه‌ی كه‌م هه‌بووه كه میوانێكی كۆشكی سپی، به‌مجۆره به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلێك رق و تووڕه‌یی بووبێته‌وه هه‌م له سه‌ر شه‌قام و هه‌م له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا.
ج.ع
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
