
ووته‌بێژی ئاژانسی كۆچی سوید ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه مافی په‌نابه‌رێتی سه‌رتاسه‌ری ببه‌خشێـته سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ناخوازه به‌ڕه‌گه‌ز سوریانه‌ی كه‌له سویدن و داوای مافی په‌نابه‌رێـتی ده‌كه‌ن له‌و ووڵاته.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌و ووته‌بێژه‌ی ئاژانسی كۆچی سوید ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه زۆرینه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه داوای مافی په‌نابه‌رێـتی هه‌تاهه‌تایی ده‌كه‌ن و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتیش بكه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كانیشیان كه‌له ده‌ره‌وه‌ی سویدن.
به‌مه‌ش سوید ده‌بێته یه‌كه‌م ووڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه مافی په‌نابه‌رێـتی بداته سه‌رجه‌م په‌ناخوازانی به‌ڕه‌گه‌ز سوری كه‌له ووڵاته‌كه‌یدان.
لای خۆشیه‌وه، وه‌زیری كۆچی سوید داوای له ووڵاتانی تری یه‌كێـتی ئه‌وروپا كرد كه به ئه‌ركی مرۆیی خۆیان هه‌ڵسن و هاوكاری په‌ناخوازانی به‌ڕه‌گه‌ز سووری بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ساڵی 2012 ه‌وه، 14 هه‌زارو 700 په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز سووری ڕوویان له سوید كردووه.
له‌ماڵپه‌ری هه‌واڵی فرانس 24 وه‌رگیراوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
