كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كات
كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم هۆشداری ده‌داته حكومه‌ت و وه‌زاره كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر له پرۆژه‌كانی 2013 سه‌نته‌ر و په‌یمانگه‌ی ئۆتیزم دورست نه‌كرێن، ئه‌وا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
له‌لێدوانێكیدا، فه‌ره‌یدون بێوار به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌كه، رایگه‌یاند "رۆژی 19/1/2013 كۆبونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ لقه‌كان ئه‌نجامدرا و تاوتۆێی ره‌وشی مناڵانی ئۆتیزم كرا".گوتیشی "له‌كۆبوونه‌كه‌دا هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بووین ئه‌گه‌ر له پرۆژه‌كانی 2013دا حكومه‌ت، له‌ناویاندا له‌پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌نته‌ری راهێنانی ئۆتیزم و په‌یمانگه‌ی ئۆتیزم بۆ په‌روه‌رده و فێر كردنی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا خۆپیشان ده‌كه‌ین، چونكه خێزانی مناڵانی ئۆتیزم ته‌عه‌مولی ئه‌م باره خراپه‌یان نه‌ماوه".
فه‌ریدون بێوار روونیشی كرده‌وه، پێشتر چه‌ندینجار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نووسراوی فه‌رمیان ئاراسته‌ی وه‌زیری كار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه، بۆیه وه‌كخۆی گوتی "ئێمه چاوه‌ڕێی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ین، ئه‌گه‌ر هیچی بۆ مناڵانی ئۆتیزم تێدا نه‌بوو، ئه‌وا له 2/4/2013 كه رۆژی جیهانی ئۆتیزمه، ئه‌و یاده ناكه‌ینه‌وه و خۆپیشاندان ده‌كه‌ین".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ره‌وشی خێزان و مناڵانی ئۆتیزم له حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونیی و نائومێدی ژیاندان، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌نته‌ر و راهێنان و نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆ و ره‌وه.به‌بڕوای ئه‌و، له ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ستێك هه‌یه بۆ په‌راوێزخستن و پشتگوێخستیان، وه‌كخۆی گوتی "ئێمه نه ده‌سته‌ی گشتی و نه‌لقه‌كانمان نه‌چووینه‌ته ژێر باری هیچ حزبێكه و به‌شداری هیچ فیدراسیۆنێكی حزبی نین، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ هاوكاری نه‌كردنمان".ده‌شڵێت "ئۆتیزم تاكه خاوه‌ن پێدوایسته كه په‌یمانگه‌ی نییه و سه‌نته‌ری هاوچه‌رخ و زانستی نییه".
كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان له 2008 دامه‌زراوه و له‌هه‌ولێر 250 و سلێمانی 150 و دهۆك 100 و ئیداره‌ی گه‌رمیان 50 مناڵی تۆمار كراوی ئۆتیزم هه‌یه.له‌ئێستادا دوو سه‌نته‌ری حكومی له سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ن كه به‌هه‌ر دووكیان جێی چل مناڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌وترێ وه‌ك پێوێست نین و له‌ئاست ره‌وشی مناڵانی ئۆتیزمدا نین.
ئۆتیزم به‌مانای خودته‌نیایی دێت، حاڵه‌تێكی ده‌روونی و عه‌قڵییه له ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه تووشی مناڵان ده‌بێت و توانای خۆبه‌ڕێوبردنیان نییه و هه‌تا مردن پێویستیان به سه‌رپه‌رشتیار و مه‌شق و راهێنان هه‌یه له سه‌نته‌ری تایبه‌ت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
