
ئه‌و ئافره‌ته‌ی منداڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر ڕفاند ده‌ستگیر كرا
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئافره‌تێك له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژه‌ی ڕفاند، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئافره‌ته‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌شیان ده‌ستگیر كرد.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ڕایگه‌یاند كه رۆژی 22ـی نیسانی ئه‌مساڵ ئافره‌تێك له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر دوای ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژه‌ی ڕفاند، ئه‌مڕۆ ئافره‌ته‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌شی قۆڵبه‌ست كران.
عه‌مید عه‌بدولخالق هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئافره‌ته‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانه‌كه كراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی دانپێدانانی ئافره‌ته‌كه‌ش، كه دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی هه‌ولێره، بیانووی ڕفاندنی منداڵه‌كه ئه‌وه بووه كه پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و ئافره‌ته منداڵی له‌به‌ر چووه و گوایه ویستوویه‌تی ئه‌و منداڵه به‌خێو بكات. "
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌شی دا كه كۆرپه ڕفێنراوه‌كه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی ماڵباته‌كه‌ی خۆی كرایه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
