
حكومه‌تی نوێی ئوسترالیا ڕێوشوێـنی توندتر ده‌گرێـته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆچی نایاسایی
ئه‌مڕۆ، ڕێكه‌وتی 8 ی سێپته‌مبه‌ر 2013، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئوسترالیا كه دوێنی به‌ڕێوه‌چوو ڕاگه‌یه‌ندرا و پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی لیبراڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی تۆنی ئه‌بۆت لایه‌نی كه‌م 88 كورسی په‌رله‌مانی له كۆی 150 كورسی په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد. به‌مه‌ش ئه‌و پارته كۆتایی هێنا به‌ده‌سته‌ڵاتی پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كه ته‌نها 57 كورسی له په‌رله‌مانی داهاتووی ئوسترالیا به‌ده‌ستهێنا.
جگه‌له به‌ڵێنی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی باج، قه‌یرانی كۆچی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه یه‌كێكی تر بوو له‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌ردوو پارتی ناوبراو به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دا له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ئوسترالیا. به‌پێی پڕۆگرامی پارتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی لیبراڵ كه‌له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕاگه‌یه‌ندرا، پارتی ناوبراو كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی پارته‌كه بكات به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئوسترالیا، ڕێوشوێنی توندتر ده‌گرێـته‌به‌ر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا ئه‌ویش ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتووه له‌كاتی زامنكردنی دۆخی سه‌لامه‌تی گێرانه‌وه‌یان و به‌رده‌وامبوون له سیاسه‌تی دیپۆتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ ووڵاتی پاپانیوگینا و هاوكاریكردنی ووڵاتانی نزیك له ئوسترالیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له شاڵاوی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئوسترالیا كه به‌مه‌ش سیاسه‌تی نوێی كۆچی ئوسترالیا پێناچێت له به‌رژه‌وه‌ندی په‌ناخوازان بێت و پێده‌چێت بكه‌وێـته‌وه ژێر ڕه‌خنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاران له مافه‌كانی په‌ناخوازان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 18 هه‌زار په‌ناخواز له‌رێًگه‌ی كه‌ناره ئاویه‌كانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان گه‌یاندۆته ئوسترالیا و زیاتر له 500 له‌و په‌ناخوازانه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین.
سه‌رچاوه: بی بی سی، نیوز ئوسترالیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
