
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق تاوتوێی چۆنێتی هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندیان كرد بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا و بریاردا له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كه‌مپێكی هه‌میشه‌ی له سلێمانی دروست بكرێت
ئه‌مڕۆ 24ی ئاب به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له سه‌لام خه‌فاجی بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق و وه‌فدێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران تاوتوێی میكانیزمی هاریكاری حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زاره‌تی كۆچی عیراقیان كرد بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
له‌و رووه‌وه دوای گفتوگۆیه‌كی تیروته‌سه‌ل بریاردرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه كه‌مپێكی هه‌میشه‌ی به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان به‌شێوه‌ی كابینه له سنوری پارێزگای سلێمانی دروست بكرێت و كه‌مپه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌خۆی بگرێت و به‌كاربێت بۆ حاڵه‌تێكی ئاواره‌بوون له ئێستا وداهاتوودا و له‌لایه‌ن پارێزگا و ده‌زگا حكومییه‌كانی سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی بكرێت
له‌و باریه‌وه پارێزگاری سلێمانی وێرای په‌سه‌ندكردنی ئه‌وبیرۆكه‌یه، رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا تا راده‌یه‌كی باش توانراوه پێداویستیه‌كانی ئاواره‌كان دابین بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه ئه‌گه‌ری زۆربوونی ژماره‌ی ئاواره‌كان هه‌یه بۆیه پێویستیمان به ئاماده‌كاری زیاتره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
