به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوك نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتوو له له‌نده‌ن ئه‌نجام ده‌دات
له یه‌کیك له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری له‌نده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوك ئه‌نجامدرا.
دوا به دوای هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی مانگی شوباتی ڕابردوو له شاری که‌رکوك که له ئاکامدا ژماره‌یه‌ك یه‌فسه‌ر و پۆلیس بوونه قوربانی، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر گه‌یاندرا تورکیا و له‌وێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئه‌نجامدرا.دواتر بڕیاردرا که ناوبراو بگه‌یه‌ندرێته به‌ریتانیا و له لایه‌ن پزیشکه پسپۆره‌کانی ئه‌و ووڵاته نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بۆ ئه‌نجام بدرێت که خۆشحاڵانه سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ستهێنا.
له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیشدا ڕێزدار کاك مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوکی کۆڵیه‌وه.سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به ده‌رئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که ده‌ربڕی و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواست.له لایه‌کی تریشه‌وه ڕێزدار کاك مسعود بارزانی ئه‌وه‌ی دوپات کرده‌وه که به‌ڕێزیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ دابینکردنی هه‌ر پێداویستیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به زووترین کات پێشکه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێ و جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی بۆ خزمه‌تکردنی شاری که‌رکوك و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره.له لای خۆیه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکوك ستایشی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی کرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که تیرۆریستان هیچ کاتێك ناتوانن به پیلانه چه‌په‌ڵه‌کان و به هه‌ڕه‌شه‌کانیان ڕێگه له چه‌سپاندنی ئاسایش له شاری که‌رکوك که‌رکوك بگرن و به خه‌ونه گڵاوه‌کانیان بگه‌ن.ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که دوابه‌دوای نه‌شته‌رگه‌ریه سه‌رکه‌وتووه‌که و ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ری پێویست، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی له شاری که‌رکوك و به‌رده‌وامی به خه‌باتی خۆی ده‌دات له دژی تیرۆریستان و دوژمنانی ئه‌و شاره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
