
به‌هۆی هاوكات بوون و به‌ریه‌ككه‌وتنی كاتی پرسه‌و ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كان و دروست بوونی كێشه بۆ راپه‌راندنی كاری هاووڵاتیان، پێشنیاری گۆڕینی كاتی پرسه ده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایانی ئاینی.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای فتوا و سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی و نوێنه‌ری قورئان خوێَنانی سلێَََمانی و كه‌سایه‌تی ناسراوی سلێمانی مامۆستا جه‌مال عه‌بدول تیدا ئاماده‌بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی كاته‌كانی پرسه له‌شاری سلێمانی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ئه‌و كاته بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و هاوتووچۆ و هاووڵاتیانی دروست كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه پرسه جگه‌له لایه‌نه ئاینیه‌كه‌ی لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیجابی هه‌یه‌و هۆكارێكه بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان و مانه‌وه‌ی پرسه وه‌ك نه‌ریتێكی كورده‌واری به‌پێویست زانرا، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ته‌ئكید كرایه‌وه كه پرسه پێویستی به‌رێكخستنێكی نوی هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی شاره‌كاندا بگونجێت
پارێزگار له‌و رووه‌وه روونی كرده‌وه كاتی پرسه‌كان و كاتی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌ر یه‌ككه‌وتنێكی زۆریان هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ران ناتوانن وه‌ك پێویست ده‌وامی ره‌سمی خۆیان ته‌واو بكه‌و ناچار ده‌بن له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا سه‌ردانی پرسه‌كان بكه‌ن ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گله‌ی هاووڵاتیان و دروست بوونی كێشه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستایانی ئاینی رایانگه‌یاند هه‌ست ده‌كرێت زیاده‌ڕه‌وی زۆر له پرسه‌كاندا ده‌كرێت و زه‌حمه‌تی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه‌و پێوسته ئه‌و شته زیاد كراوانه‌ی خزمه‌ت ناكه‌ن لابرێن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكرێت و رای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و مامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، بۆ گۆڕینی كاتی پرسه‌كان بۆ كاتێكی گونجاوتر له‌و رووه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشنیار خرایه روو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
