
لە ڕۆژانی ٣، ٤، ٥ ئۆکتۆبەر ٢٠١٣
بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕاهێنانە دەرونیەکان لەکوردستان لە شاری سلێمانی دەبەسرێت.ئەم هەنگاوە بە هەمئاهەنگی و دەستپێشخەری ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی جێبەجێکرا.ئەوەی شایانی باسە کۆنفرانسەکە لە ژێر ناوی:
Mental Training
applications in Health، Clinical areas، Sport and Schools
داواکارین لەو بەڕێزانەی کە پسپۆڕن لە بواری دەروونی، پەروەردەی و وەرزشدا و دەتوانن بابەتێکی سەرنجڕاکێش بە بەشداربووان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ناونوسینیان و بەشداریان بەفەرمی.
بەم ئێمیلەی خوارەوە دەتوانن پەیوەندی بکەن و باسێکی کورتی بابەتەکەتان ڕوونبکەنەوە کە دەتوانن بەشداری پێبکەن، لەگەڵ ناوی سیانی و تایتلی کارکردنتان.
Scandinavian International University www.siu.nu
Conference president
Lars-Eric Unestahl، Ph.D.
Conference Secretary
Abdullah Tawfik، Mental Trainer
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
