ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌به‌شێك ده‌رچوون به‌خواستی خۆیان نه‌بووه، ئه‌وا ئێستا ئه‌توانن بواری كاری خۆیان بگۆڕن و ده‌رگایه‌كی دیكه له ژیانیان بكه‌نه‌وه و بخوێنن له بواری كارگیڕی كاردا.
سه‌نته‌ری هێدوه‌ی به هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، خوێندنی دبلۆمی پیشه‌شی ده‌كاته‌وه، كه بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵه و به‌شداربوو دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه بڕوانامه‌ی دبلۆمی پیشه‌یی پێ ده‌درێت، كه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت گرنگه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیڤی كه‌سه‌كان و ئه‌زموون وه‌گرتن له بواری كارگێڕی كاردا.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رچووانه‌ی كه شه‌شیان ته‌واوكردووه و له‌هیچ شوێنیك وه‌رنه‌گیراون ئه‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌م خوێندنه، ده‌رچووانی شه‌شی وێژه‌یی، پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵ و هه‌روه‌ها ده‌رچووانی ساڵه‌كانی رابردووش ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌م خوێندنه خوێندنێكی ئه‌هلییه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه و سه‌رجه‌م مامۆستاكانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران.
ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئه‌م خوێندنه‌ن، ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم سه‌ردانی بینای سه‌نته‌ری هێدوه‌ی، گه‌ره‌كی عه‌قاری له‌سلێمانی، پێنج كۆڵان پشت بینای سیتی ستار.
تا رۆژی 15-6-2-13 دابه‌شكردنی فۆرم به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتن زووتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، چونكه ژماره‌ی فۆر‌مه‌كان دیاریكراوه.
بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن سه‌نته‌ری هێدوه‌ی ژماره مۆبایل:
07501017307
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
