راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
كاتژمێر 8:30ی خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5/3/2013، له‌ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان له شاری هه‌ولێر بۆمبێكی موگناتیسی چێنراو به ئۆتۆمبێلی عه‌قید روكن (سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان) جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا ناوبراو به‌سه‌ختی برینداربوو، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راگه‌یاندراوه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌هه‌واڵگری سه‌ربازی و ئاسایش به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه و له‌كاتی پێویستیشدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاندراوی تر بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی
5ی ئازاری 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
