
به‌چاودێری وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆردی كوردستانی و زانكۆی (داند)ی به‌ریتانی رێكه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن
به چاودێری دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/4/2013) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یاداشتنامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له نێوان بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان و زانكۆی (داند)ی به‌ریتانی ئیمزا كرا.
ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه كه له نێوان دكتۆر حه‌مه نه‌جم جاف سه‌رۆكی بۆردی كورستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان و پ.د ده‌یڤید سه‌رۆكی زانكۆی (داند)ی ئیمزا كرا، له دوای چه‌ند ساڵێك له هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان دێت، كه به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كانی توێژینه‌وه‌و وانه‌وتنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕكردنی كه‌لتوری و ئه‌كادیمی له نێوانیاندا كار له پێناو به‌دیهێنانیدا ده‌كات، به‌پێیی ئه‌و یاداشته‌ی كه ئه‌مڕۆ ئیمزا كرا، جگه له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه، هاوكات ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ڕاهێنانی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان و ڕاهێنانی ئه‌و گروپه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی سكۆتله‌ندان، له‌گه‌ڵ لێبوردنی هه‌ندێكیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه به( پلام) ناسراوه.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
