له كوردستان جیاوازی موچه 3150 جاره ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
-ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم به برناردشۆو ماركس و ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش نه‌بووایه هه‌ر مێشكم قه‌بوڵی ناكرد له وڵاتێكدا بژێین جیاوازی موچه 3150 جار بێت، خۆ له وڵاتی باوكی سه‌رمایه‌داری و ئه‌مپریالییه‌كان به‌ریتانیای عوزما جیاوازی موچه 10 جاره، له فه‌ره‌نگستان كه ئێستا پێی ده‌ڵێن فه‌ره‌نسا ئه‌م جیاوازییه 15 جاره، وه‌ره له وڵاتێك بژێیت یه‌كێك رۆژانه به 40 سه‌نتی هاوكاری چاودێری خێزانی به كرێی خانووه‌وه بژێت، یه‌كێكیش بیر‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌بێت!!!، ئه‌مه دیاری دیموكراتیه‌تی نیو لیبراڵییه‌كانی كوردستانه نه‌عله‌تیان لێبێت.
-كه‌ی ئێن ئێن (د.ش م وه‌زیری سه‌ر به یه‌كێتی له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ی ئێن ئێن ی راگه‌یاند...دز چونه‌ته سه‌ر ماڵیان، ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلار‌و ٥كیلۆ زێڕو ١٥ ملیۆن دینار كه له ناو دوو قاسه‌دا بونه، له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌یه‌كی ئه‌مریكی و تفه‌نگێكی ویزی له ماڵیاندا له گه‌ڕه‌كی دۆلاراوه‌ی شاری هه‌ولێردا دزراون.) ، باشه جه‌نابی ئه‌م وه‌زیره له هۆڵه‌ندا ره‌فزی هه‌بوو و دواتر پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بوو، ئه‌م هه‌موو ده‌فته‌ره دۆلار‌و زێڕو خشڵ و ملیۆنه‌ی ئێستا له كوێ بوو، ئه‌دی خۆ رامبۆ نییه ئه‌م هه‌موو ده‌مانچه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ویزه‌ی لۆ چ بوو، هیوادارم رۆبن هوده‌كانی كوردستان قۆڵی هیمتی لێهه‌ڵماڵن !!!! ، عافیه‌تیان بێت هه‌موو سه‌نته‌كان به گۆشت بێت.
-محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی میسری قه‌ته‌ری هه‌فته‌ی رابردوو بۆ جاری سێیه‌م له‌وه‌ته‌ی له‌م 6 مانگه‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه عه‌مره‌ی له ماڵی خوا كرد، باسی مه‌سره‌فی نوێژی هه‌ینیانی ناكه‌م كه هه‌ر یه‌كه‌ی به ملیۆنان دۆلاره و قوڕیش له ئێستاوه بۆ فتاری مانگی ره‌مه‌زانی ناگرمه‌وه، ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه سه‌رۆكه یان شێخی ته‌ریقه‌ته، قه‌ینا خوا په‌رسته به‌ڵام خه‌ڵكی پێویستی به نان و سوته‌مه‌نی دا‌و ده‌رمانه سه‌رۆك بۆی په‌یدا بكات، دوعا‌و نزا له‌كاتی سك به‌تاڵییا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه نایخوات، جاران له دوره‌وه ئیسلام چاره‌سه‌ر بوو، ئێستا نان و نه‌وت و كاره‌با چاره‌سه‌ره، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌ك سه‌ره‌خۆره له‌وه‌ته‌ی گه‌یشت به ده‌سه‌ڵات هه‌مووی بڕی، جه‌نابی مورسی ئه‌مه ئابورییه ئابووری سه‌ری زۆری دیكه‌ی خوارد.
- 22ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ر یه‌كه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی 3 ده‌فته‌رییان وه‌رگرت، ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ك سه‌ره‌تا تاقه‌تی مزایه‌ده‌ی نه‌ما، لیستی خانه‌نشینی په‌نا دیوار پێشكه‌ش ده‌كات و ئۆتۆمۆبیلی گران بهاش وه‌ر ده‌گرێت، كه‌سیشی له‌سه‌ر ده‌رناكرێت.
-رێگای كوردستان21ی جه‌نیوه‌ری (ئێران: له ماوه‌ی 24 رۆژدا20 كه‌س له سێداره ده‌درێن) ، رێگای كوردستان هه‌مان رۆژ (شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبمان ده‌كات) ، رسته‌كان خۆیان ده‌دوێن، پێویست به ته‌وزیح ناكات، ئه‌گه‌ر جه‌لاده چۆن پێشوازی لێده‌كات!!!!، كورد هه‌موو شتێكی عاجباتیه، به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و سۆسیال عه‌شایه‌ر و شوعیه‌وه‌ی.
-هاووڵاتی (نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌حیزبێكدا كارناكه‌م به‌دڵم نه‌بێت) ، مام رۆسته‌می گۆڕانخواز چاك ده‌زانێت له‌ناو منداڵی توركمانه‌كانی كه‌ركوك وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ((یان ئۆینه‌ره‌م یان زیفله‌ره‌م)) ، كاكیشم ئێستا به‌هه‌مان مه‌بده‌ْ كار ده‌كات، ئاخر كاك نه‌وشیروان گیان مام جه‌لال ئاره‌زووی خۆی ته‌عیناتی له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كتبی سیاسی ده‌كرد، به‌ڵام جار جاره پرسه گورگانه‌یه‌كی به مه‌كته‌بی گوێگره‌كانی ده‌كرد، راسته له ناو پارتی 13 بارزانی له سه‌ركردایه‌تیدایه، به‌ڵام له كۆنگره‌یه‌كی روكه‌شدا نه‌بێت مه‌سعود بارزانی كوده‌تای له‌م چه‌شنه‌ی پێ ناكرێت، ئازیزم تۆ له هه‌موانت تێپه‌ڕاند، سه‌ركردایه‌تیت به ئاره‌زووی خۆت بێكۆنگره‌و به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆ دامه‌زراند، ئه‌دی كوا لیبراڵییه‌كه‌تان، كوا تازه‌گه‌ری و مۆدێرنیسته‌كه‌تان، شیوه‌نی ئێوه بۆ ته‌عینكردنی گه‌نجانی ماڵییه نه‌ك گه‌نجانی یاخی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
