-له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جیهان، دوا به دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، سه‌ركرده‌یه‌ك پاش شكستهێنانی حیزب‌و رێكخراوه‌كه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها له كوردستان نه‌بێت، هه‌رچی سه‌ركرده هه‌یه ده‌نگی خۆشی نه‌هێنێته‌وه، ئه‌وا له ملیشی بده‌یت واز له كورسییه‌كه‌ی ناهێنێت.
-له كاتێكدا هه‌ندێك سه‌ركرده‌و كه‌س له ڤیپ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، منیش به ناچاری له هه‌ولێره‌وه به پێ چوومه داره‌تو بۆ ده‌نگدان، له‌وێش بۆ نه‌گبه‌تی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شابوه‌وه، به پێ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ئه‌و ئۆردوگایه‌م كرد تا ناوه‌كه‌م دۆزییه‌وه، ئه‌و لیسته‌شی ده‌نگم بۆی دا باش ده‌رنه‌چوو، سه‌د جاری دیكه‌ش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه په‌شیمان نابمه‌وه.
-له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی من بینیومه، سه‌ركرده‌كان رۆژی هه‌ڵبژاردن وه‌ك رۆژی حه‌شر له گه‌ڵ هاووڵاتیان پێكه‌وه به یه‌كسانی به‌شداری ده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی كوردستان له گه‌ڵ هه‌ندێكی دی، جیا له هه‌مووان له ڤیپی تایبه‌تی و له‌ناو میوانخانه فره ئه‌ستێره‌ییه‌كان به‌شداری ده‌نگدان ده‌كات، دیاره نه‌یان بیستووه حه‌شر له گه‌ڵ خه‌ڵكدا جه‌ژنه.
- (روداو:سه‌رۆك زانا جیاوازیم له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان دیكه نییه)، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه تۆ كوڕی كۆنه به‌رپرسو سه‌ركرده نیت، له كوردستان وه‌ك هیندستان دانیشتوان به‌سه‌ر چه‌ندین چیندا دابه‌شكراون (چینی سه‌ركرده‌كان، چینی به‌رپرسه‌كان، چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چینی عامه‌ی ناسه‌كان) .
-له هه‌ولێر پێویست ناكات نۆره بگریت بۆ ده‌نگدان، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ته‌زویركردن، داخیلبوونه له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، ئافه‌رین دیموكراتیه‌تی كوردی، یه‌ك سك چوونی سه‌رانسه‌ری ده‌توانێت دیموكراسیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆی راماڵێت!!، ده‌سه‌ڵات به‌مه بزانێت تا چوارساڵی دی سه‌دان نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دان قه‌ره‌وێڵه‌یی بنیاد ده‌نێت.
-نه‌وشیروان مسته‌فا:هه‌موومان براوه‌ین، كه‌واته به پرۆسه‌كه رازین دوایی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌كه‌یته‌وه؟، ئه‌گه‌ر له گه‌مه‌ی پێك هێنانی حكومه‌تیش ده‌رتیان كرده ده‌ره‌وه؟؟.
-له كاتێكدا هه‌ندێك له زیندووه‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان نه‌گه‌ڕابوه‌وه، مردوه‌كان مورتاحانه ده‌نگی خۆیان دا، تا له قیامه‌ت له لێپرسینه‌وه‌ی پارتی پارێزراو بن.
-له به‌ریتانیا ئه‌میر جۆرج ته‌مه‌نی ته‌نها 8 مانگه كاریگه‌رترین كه‌سی له‌نده‌نه، ئیتر بۆ ئێمه گله‌یی بكه‌ین كه كوڕانی سه‌رۆك هه‌ر له دایك بوونیانه‌وه پڕ با شانیان ئه‌ستێره‌یه!!.
-عه‌مید نه‌ریمان له سلێمانی یه‌كه‌م پێشێلكاری ئه‌نجامدا، به‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بوو له كوردستان به ئاشكرا رای گه‌یاند ده‌نگی به چ لیستێك داوه، له كوردستان هه‌موو له ده‌ره‌وه‌ی یاسان، به درۆ داوای ده‌ستوریش ده‌كه‌ن.
-شارپرێس:دڵشاد گه‌رمیانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌لا كامه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه (...ئه‌گه‌ر فه‌تواكه‌ت كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه بێت كه كۆمه‌ڵ مه‌رجه‌كه‌ی جه‌نابتیان قبوڵنه‌كرد، به‌وه‌ی ناوه‌كه‌ت له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی لیستی كۆمه‌ڵه‌وه بێت‌و ده‌رچوونت مسۆگه‌ربێت ئه‌وكاته‌ی قسه له‌سه‌ر لیستی داخراو بوو، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌دبه‌ختییه، بێگومانیش ئه‌گه‌ر ناوت له‌لیستی كاندیده‌كانی كۆمه‌ڵدا هه‌بوایه‌و زوویر نه‌كرایه‌یت؟ هه‌رگیز ئه‌و ڕاوبۆچوونه‌ت نه‌ده‌بوو وا ئێستا هه‌ته!".)، كاكه مه‌لا دڵشاد فتواكانتان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌ی ژن و كورسی ئه‌م دنیا‌و له‌زه‌ته‌كانی ئه‌و دنیایه، هیچی له خزمه‌ت مرۆڤایه‌تیدا نییه.
- (خه‌ندانـ دوای ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌كی توند له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی ئوردن، په‌رله‌مانتارێك به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له په‌رله‌مانتارێكی دیكه كرد‌و په‌رله‌مانیش ئه‌ندامه كڵاشینكۆف به‌شانه‌كه‌ی ده‌ركرد) ئه‌مجاره په‌رله‌مانی كوردستانیش نه‌ك شه‌ڕه ده‌به ئاو، كۆنفۆو كاراتی و كڵاشینكۆفی تێدا ده‌بینینه‌وه.
-گه‌ڕان:كچان و كوڕانی به‌رپرسانی هه‌رێم چۆن ده‌ژین؟، فیرعه‌ون ئاسا، له سكی دایكیانه‌وه پۆستی ده‌سه‌ڵاتو سه‌روه‌تو سامانی میراتیان بۆ ئاماده كراوه.
- (پارتی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ر چۆنێك بێت قبوڵی ده‌كه‌ین)، براوه نه‌بوایا قڕو قه‌پی ده‌كرد، نوكته چینییه‌كه ئه‌مجاره‌ش بردییه‌وه.
- (لڤین:هه‌ولێر ؛ پارتی ڕێگره له قفڵكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان)، چونكه باوه‌ڕی به ئازادی هه‌یه نایه‌وێت ده‌نگه‌كان زیندانی بكات، خۆ نایان نێرێت بۆ زیندانی ئاكرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
