-كوڕی ساڵه‌ح موسلیم به‌هێزترین كه‌سایه‌تی رۆژئاوای كوردستان له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕی جه‌بهه‌توالنوسره‌یه، كوڕی سه‌رۆكه‌كانی ئیمه‌ش له ریزی پێشه‌وه‌ی قومارخانه‌كان و زانكۆكانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكادان، جگه له فوئادی مه‌جید سوڵتانی و كه‌ریم ئه‌حمه‌د كه براو كوڕی خۆیان له‌سه‌ر كورد دانا، ئه‌وانی دیكه خزمی خه‌زوری سه‌پانی شێخیشیان هه‌موو پارێزراو بوون.
- پێم باشه كورسیه‌كانی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سه‌ر بنچینه‌ی مێژوی تێكۆشان و شه‌هیدانی لایه‌نه‌كان دیاریبكرێن، نه‌ك وڕك گرتن و پێ كوتان، كورسی له جه‌هه‌نه‌میش بێت داواكاری زۆره، كورسیزم مه‌بده‌ئی كاری سیاسییه‌كانی كورده.
-هه‌ڵمه‌تێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارو موچه پله باڵاكان راگه‌یه‌نراوه، تا ئێستا هیچ په‌رله‌مانتارێكی ده‌رچووی رابردوو واژۆی له‌سه‌ر نه‌كردووه كه خانه‌نشینیه‌كه‌ی مسۆگه‌ره؟؟؟، ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ئاماده ده‌كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی، یان موزایه‌ده‌یان له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند نمایش ده‌كرد، هه‌ر ده‌ست هه‌ڵبڕینێكیان، هه‌ر وشه‌و ده‌ست راوه‌شاندنێكیان، هه‌ر سه‌ردان و سه‌فه‌رێكیان، هه‌ر چركه‌ی هه‌زاران دۆلار له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له به‌سزمانه وه‌ستاوه.
-هاووڵاتی (كۆمه‌ڵ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌بێت له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا)، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به نه‌ته‌وه نه‌بوو، ئێستا هه‌موو له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕیانه، باشتره فتوایه‌ك له دژی نه‌سره‌ی ئیسلامی له سه‌رێكانی ده‌ركه‌ن نه‌ك شه‌ڕ له‌سه‌ر كورسی له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین بكه‌ن، یه‌كێتی و پارتی هه‌ندێك كورسۆكه بۆ خه‌ڵك به‌جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌م چاو برسیانه هه‌مووی حه‌په‌لوشه ده‌ن.
- ( (بورهانی سه‌عید سۆفی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت) )، سۆسیال دیموكراتی كوردی ئاوایه، دابه‌شكردنی پۆست بۆ منداڵ و خزم و زاوایه.
- ( (زاواكه‌ی ئه‌ردۆگانیش بازرگانی به‌نه‌وتی كوردستانه‌وه ده‌كات) )، ئه‌وه‌نده زۆره بایی ئه‌وو هه‌رچی زاوا‌و خه‌زوری ئه‌م دنیایه‌یه ده‌كات، له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دنیایه هه‌ر زاوا‌و خه‌زوران فه‌رمانڕه‌وایه.
- ( (دانا سه‌عید سۆفی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌لیستی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات په‌رله‌مانتاری هه‌رێم جگه له‌وه‌ی پێویسته سیاسی و ئازابێت ده‌بێت چه‌قاوه‌سوش بێ) )، هه‌روه‌ها پێویسته به‌باشی شاره‌زای وه‌رگرتنی ئیفادو سه‌ردانی به‌رده‌وامی هاده‌ران و یاریكردن له‌سه‌ر په‌ته‌كان و نمایشی شاشه‌ی ته‌له‌فه‌زیۆنه‌كان بێت.
- ( ("ئازاد تۆفیق"ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی"ڕوماڵی نه‌وا"دا ووتی:له‌ئه‌وروپا دوو كارگه هه‌یه به‌ناوه‌كانی" پیبسی كۆلا و كۆكا كۆلا"، " پیبسی كۆلا" بۆی نیه قسه له‌سه‌ر "كۆكا كۆلا"بكات، به‌ڵكو ده‌بێت باسی چاكی پیبسی كۆلاكه‌ی خۆی بكات، "كۆكا كۆلا"ش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام لێره به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و گۆڕان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگێك زیاتر په‌یدا بكات دێت باس له‌یه‌كێتی ده‌كات، وه‌هه‌روه‌ها منیش بۆم نیه قسه له‌سه‌ر گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ بكه‌م به‌ڵكو ئه‌بێت قسه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم بكه‌م. ) )، كۆكا كۆلاو بیبسی كۆلا ئه‌مه‌ریكییه نه‌ك ئه‌وروپی، ئێوه بۆ خۆتان ئه‌وه‌نده شێوه‌تان وه‌ك یه‌كه، جیاوازیتان وه‌ك نێوان بیبسی و كۆلایه، هاتوچۆی نێوانیشتان بێ ڤیزایه.
-باس ( (مه‌لا مه‌سعود كانی كورده‌یی رایگه‌یاند: جه‌ماوه‌ری من له كوردستان ده‌گاته دوو ملیۆن كه‌س) )، كه‌واته دوو ملیۆن ساڵمان ماوه ببین به مرۆڤ، دوو ملیۆن فرسه‌خمان ماوه بگه‌ین به مه‌به‌ست، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی دوای مه‌لا مه‌سعود بكه‌وێت، ئه‌مه له خۆشی ئه‌م ئاماره بوو پارتی 4مه‌لاو یه‌كێتی2 مه‌لاو یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش4یان كاندید كرد.
-لڤین ( (مسته‌فا بارزانی (شیخ بابۆ) كوڕه بچوكی مه‌سعود بارزانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێڵێكی ئاسمانی"ئه‌تڵه‌س جێت" هێڵێكی ئاسمانی به‌ناوی "زاگرۆس جێت" ده‌مه‌زرێنێت. ) )، له سكی دایكیان به‌رده‌بنه‌وه، كۆمپانیا‌و كورسیان لۆ ئاماده‌یه، باوكی باسی دینارێكی لا بكه‌یت ده‌بورێته‌وه، ئه‌مانیش كۆمپانیای ره‌نگاو ره‌نگ بنیات ده‌نێن.
-براده‌رێك رۆژنامه‌نوس وتی: زه‌ویم وه‌رگرتوه‌و خدمه‌م بۆ دائیره بردۆته‌وه، ئیتر نه‌ئابونه‌وه ده‌ده‌م و نه ناسنامه‌ش ده‌ره‌كه‌م، ئه‌مه ساندیكای رۆژنامه‌نوسانه یان یه‌كێتی زه‌وی وه‌رگران!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
