نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه ...عه‌لی مه‌حمود
- (دكتاتۆرێكی تریش مرد) ئه‌مه مانشێتی هه‌واڵی هاووڵاتییه سه‌باره‌ت به مردنی شافێز سه‌رۆكی كارێزمایی فه‌نزویلاو ئه‌مه‌ریكای لاتین، من چه‌ند پرسێارێك له رۆژنامه‌ی هاووڵاتی ده‌كه‌م، له كاتێكدا ئێوه وشه‌یه‌ك رای جیاواز بڵاو ناكه‌نه‌وه له فه‌نزویلا61% كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و 80%ی كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، له 14 ساڵدازیاتر له 10 هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئازاد به وته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فه‌نزویلا ئه‌نجامدراوه كه‌چی له هاولاتی یه‌ك هه‌ڵبژاردنیش نه‌كراوه، شافێز تا مردیش كه‌سێكی نه‌كوشت، سه‌روه‌ت و سامانی به ئه‌ندازه‌ی سه‌رنووسه‌رو خاوه‌ند ئیمتیازه‌كه‌ی هاوڵاتی لێ به‌جێ نه‌ما، ئه‌گه‌ر ئه‌و 14 ساڵ حوكمی وڵاتێكی كرد خۆ ئێوه‌ش 14 ساڵ زیاتره حوكمی ئه‌م ده‌زگایه ده‌كه‌ن به گاڵته‌ش بێت باسی هه‌ڵبژاردنی تێدا ناكه‌ن، ئاسۆیه‌كی كزیش بۆ لاچونتان دیارنییه، توخوا شافێز دكتاتۆر بوو یان ئێوه به دكتاتۆری سه‌ر ده‌نێنه‌وه!!!.
-ئاوێنه (بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی‌و لەداهاتی نەوت (35) ملیۆن دۆلار بۆ كەناڵی رووداو تەرخاكراوە) ، له‌م وڵاته وایه سه‌رزه‌مینیان هه‌موو برد، ئه‌مجا نۆره‌ی بن زه‌وییه، پۆست و زه‌وی هه‌موو دابه‌شكران، ئه‌مجاره نۆره‌ی بیری نه‌وت و گاز‌و سبه‌ینێش كانی زێڕ و یۆرانیۆمه.
- (مام رۆستەم: یەکێتی‌و پارتی قه‌ت تێر ناخۆن) ، هه‌موو گه‌ده‌تان وا گه‌وره بۆته‌وه شوێنی هه‌رچی مه‌شروبات و نه‌وتی نیشتمانی تێدا ده‌بێته‌وه (سلێمانی، ئاوێنە: مام رۆستەم لەچاوپێکەوتنێکی تایبه‌ت به‌ئاوێنەدا سه‌باره‌ت به‌راپەرین دەڵێت "راپەرین خەڵکی کوردستان کردی نەک یەکێتی‌و پارتی، خه‌ڵک ئومێدێکی زۆریان به‌راپه‌ڕین هه‌بوو، به‌ڵام ئەوەی ئەو ئامانج‌و ئومێدەی کوشت، یەکێتی‌و پارتی بون " .) ، ئای بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی هه‌ر خۆت ده‌تووت ته‌نها ئێمه‌ی ینك بووین كوردستان‌مان رزگار كرد، كه‌سیتر هیچی نه‌كرد.
- (ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئەگەر بڕیارە لەگەڵ پارتی هاوبەشی بكەین دەبێت لەدهۆك‌و هەولێریش‌و موسڵیش هاوبەش بین، «ناكرێت لەكەركوكدا نیوە بەنیوە بێت»، لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتیشەوە لەغیابی تاڵەبانیدا دەڵێت كاك كۆسرەت برا گەورەیەو كاك بەرهەمیش ئەوەی قبوڵە) ، بۆ نه‌تبیستووه و نه‌تكردووه به‌شی خۆم لۆ خۆم ئه‌وی تۆش ده‌خۆم، سكم پێتان ده‌سوتێت سۆسیال دیموكراتیش به برا گه‌وره‌یی به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه سۆسیال عه‌شیره‌ته یان سۆسیال دیموكراته!!!.
-سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌یان ((هەر لەو چاوپێكەوتنەدانە بەهادین رایگەیاندووە كە پێشبینیدەكات كە لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ئیسلامییەكان دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن، بەڵام ناتوانن دەسەڵات بگرنە دەست، بەهۆی تەزویرو فروفێڵی لایەنەكانی دەسەڵات)) ، ته‌زویر لای ئیخوانه‌كان له میسر‌و غه‌زه‌و تونس غه‌زوه‌ی سه‌ر سندوقی ده‌نگدانه له كوردستانیش وه‌ك گۆشتی به‌راز حه‌رامه.
- ((له‌م مانگه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانی ئه‌نجامده‌دات و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی بۆ جڤاكی نیشتیمانی و لێژنه محه‌لییه‌كان و كۆنگره دیاری ده‌كات، وابڕیاریشه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه له مانگی 6ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری یه‌كه‌می ئه‌و بزوتنه‌وه خۆی هه‌ڵته‌بژێته‌وه و هه‌ریه‌ك له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كاندید بن.)) ، كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر وا بكات كارێكی زۆر باش ده‌كات، ته‌مه‌ن و سه‌رده‌م له قازانجی نییه، نه بایی ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی ماوه ململانێی پارتی بكات كه هه‌زاران ده‌سته سه‌رۆكی بالپاكێتیان له‌ناو گریس ئاماده‌یه، نه سه‌رده‌میش له جیهان سه‌رۆكی كارێزمایی و هه‌تا هه‌تایی قه‌بوڵه، ماركس راسته كات كه‌سایه‌تییه‌كان دووباره بنه‌وه له جیاتی تراژیدیا ده‌بن به كۆمیدیا، تا ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وانی دی لێنه‌هاتووه بای بای له سه‌رۆكایه‌تی گۆران گه‌وره‌ترین رێزگرتنیه‌تی له خود.
- (كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق مه‌رجی هه‌یه‌و، له‌پێشه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانیشه‌وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت له‌لایه‌ن خێزانی تاڵه‌بانی‌و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.) گرنگترین مه‌رجی ئێران بۆ سه‌رۆكی داهاتووی عێراق ئه‌وه‌یه دۆستی قه‌رارگای ره‌مه‌زان و ولایه‌تی فه‌قێ بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
