-چه‌ندین جار گوێم لێ بووه كه كاوه گه‌رمیانیان به ده‌ستی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه‌چی ئێستا هه‌ر ئه‌وانه شایی و شه‌یپور به خوێنی سورییه‌وه ده‌كه‌ن له كه‌ناڵه‌كان خۆیان به مه‌رگیه‌وه با ده‌ده‌ن، مه‌رگی سۆران و سه‌رده‌شت و كاوه بۆ بنه‌ماڵه‌و خۆشه‌ویستانیان بوو به زوخاو، بۆ هه‌ندێكیش بوو به‌نیعمه‌ت، خۆزگه‌م له رۆژێكدا مه‌رگم بێت وه‌ك كاوه یه‌ك عوزرائیلی مه‌ئمور مه‌رگم له گه‌ڵ ماندیلای سوردا هه‌ڵكێشێت، 5ی دیسه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێكم بۆیه خۆشده‌وێت چونكه مه‌رگی دوو كۆمۆنیستی 16 دینار له گیرفانی وه‌ك ماندیلاو كاوه‌ی بۆ ئاسمان تێدا هه‌ڵده‌كێشرێت.
-پێنجی ئه‌م مانگه ده‌ستێكی ره‌ش و سك گه‌نده‌ڵ، به پلانێكی ورد كاوه گه‌رمیانیان له خوێنه‌كه‌یدا وه‌ك خۆی سور كرد، تیرۆركردنی گه‌نجێكی وا به‌و عه‌نته‌ریاته ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه به‌رپرسه لێی، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباران له سزا رزگاریان بێت، ئه‌وا هه‌موو قه‌وانه‌كانی ینك بۆ ئازادی و دیموكراسی ده‌كاته درۆیه‌كی گه‌وره، ئه‌گه‌ریش به نیازن دێزه به ده‌رخۆنه‌ی بكه‌ن به پێكهێنانی لیژنه‌و لیژنه‌كاری و وابزانن له بیره چێته‌وه، ئه‌وا له ساڵیادی هه‌موو رۆژنامه‌نووسێكی تیرۆر كرا‌و، خوێنی ئه‌م تیرۆركراوانه هه‌موو پێكه‌وه زیندو ده‌بنه‌وه، نازانم له‌م وڵاته حوكمی یاسا به‌رقه‌راره یان حوكمی لیژنه‌كاری.
- به پێی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوایه دامنابوو له په‌رله‌مانی داهاتوو ئاری هه‌رسێن و مه‌لا عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح هه‌ر بگه‌ن به یه‌كتر به قه‌پاڵ لایه‌كی یه‌كتر لێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له مه‌راسیمه‌كه‌ی هه‌ولێری كاوه گه‌رمیانی وا له یه‌كتری نزیك ببونه‌وه ئه‌میبا بونایه ده‌چونه هه‌ناوی یه‌كتره‌وه، ده‌زانن حكومه‌ت پێك بێت ئه‌مانه به ئیتفاقیه‌ی ئه‌لسترتیجیش دڵیان ئاوناخواته‌وه.
-یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان چه‌ندین ساڵ به‌شداری حكومه‌تی كرد به‌ڵام یه‌ك كورسی له په‌رله‌مان نه‌بوو، بودجه‌ی زه‌بلاحی وه‌رگرت به‌ڵام یه‌كی ده‌نگی بۆ نه‌ژمێردرابوو، كه‌چی ئێستا داوا ده‌كات به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كورسی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت، حیزبانی یه‌ك خاوه‌ند كورسی و ده‌رنه‌چووی لێبه‌به‌ش بكرێت، دیاره ئه‌وه نازانێت پدك و ینك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌ر خاتری ئه‌ردۆگان و بۆرێیه‌كانی نه‌وت نه‌بێت پێویستیان به یه‌ك په‌نجه به‌رز كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و نابیت.
-ده‌ستی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خۆش بێت 49 پاداشته ملیۆنه‌كه‌یان به‌خشی، به‌ڵام شیوه‌نی ئێمه بۆ موچه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌یان نه‌بوو، به‌ڵكه بۆ ئه‌و 60 ساڵه‌یانه وا به‌ڕێوه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك مانگانه به موچه‌ی یه‌ك ساڵی شه‌هید و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسییه‌ك به‌خێویان بكه‌ین، تكایه به‌و به‌خششه داواكارییه ئه‌سڵه‌كه‌مان له بیر مه‌به‌نه‌وه.
- ( (رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق، سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری پیرمامی كرد له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه) )، وام زانی بۆ پرسی رۆژئاوای كوردستان و له پێناو له‌بارنه‌بردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه و پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پیاڵه ژه‌هره‌ی نۆشی، نه‌ك به ده‌ستهێنانی كورسی وه‌زاره‌ت و شیرینی سوته‌مه‌نی.
-لڤین ( (مام ڕۆسته‌م: بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی له خه‌ڵك عاده‌ته‌و له ئێمه عیبره‌ته؟) )، نا له ئێوه‌ش هه‌ر عاده‌ته، به‌ڵام خه‌ڵك نه‌ڕه‌نه‌ڕه‌كانی دوو مانگ پێشترتان وه‌بیر دێننه‌وه.
-واڵا پرێس ( (سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و له ساڵی سێیه‌می حكومه‌تدا ده‌كێشێته‌وه و ساڵی چواره‌م ده‌یكات به هاواری ناڕه‌زایی. ) ) كورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده خۆشه هه‌ر گه‌یشتی پێی ئیتر دابه‌زین لێی زه‌حمه‌ته، بۆ ژیاندنی براو كه‌سوكار وه‌ك خۆتان ئاسایی نیعمه‌ته، بۆیه گۆڕان به 3 ساڵ خۆتان ئاسایی دڵیان ئاو ناخواته‌وه.
- ( (عومه‌ر كه‌ریم: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات سبه‌ینێ خۆمان ده‌سوتێنین) ) ( (فه‌رهاد پیرباڵ بۆ واڵاپرێس: له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمدا خۆم ده‌سووتێنم) ) د. فه‌رهاد پیرباڵ له ساڵی 1995 ویستی خۆی بسوتێنێت، به‌ڵام عه‌بدالخالق زه‌نگه‌نه به یه‌ك فو ئاگره‌كه‌ی كوژانده‌وه، قه‌ول وا بوو كاتژمێر 9 و 9 دوشه‌مه‌ی رابردوو دیسان خۆی بستوێنێته‌وه، نه‌مان زانی ئه‌مجاره به فوی كێ ئاوره‌كه‌ی دامركایه‌وه.
- ( (په‌رله‌مانی سۆماڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی لادا) )، كوردستان جگه له مۆز، پێویستی به هاورده كردنی دیموكراتی سودانیشه، له وڵاتی ئێمه‌ش مه‌گه‌ر. . . كه‌س ناتوانێت سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان گاز بكات.
- ( (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم: ده‌بێت بارزانی‌و نێچیرڤانیش داهات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان ئاشكرابكه‌ن) )، باوه‌ڕ بكه پاره‌ی ناو داخیله‌ی منداڵه‌كه‌شیان بۆ ئه‌و ده‌سته گاڵته‌جاڕییه ئاشكرا ناكه‌ن.
- ( (حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كوژرانی كاوه‌گه‌رمیانی پێكده‌هێنێت) ) ئه‌ی باشه وه‌زاره‌تی داد‌و ده‌سه‌ڵاتی سێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریمان بۆ چییه، هیوادارم وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش له كابینه‌ی نوێ‌دا بۆ كابینه كورسی فراوانه‌كه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌تكه بنكه‌ی پان و به‌رینه‌كه زیاد بكه‌ن.
- ( (شیوعی: ئه‌مینداری یه‌كگرتوو مافی نییه كاوه بخاته ریزی شه‌هیدانی خۆیان) ) ( (به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووه كه گوتبووی "كاوه چوویته ریزی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی بادینانی ئێمه". ) ) حیزبی شیوعی تا ئاگای له پرۆلیتارییه‌كانی ریزه‌كانی خۆی نه‌بێت و خه‌ریكی خه‌ڵاتكردنی موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانییه‌كان بێت، ئه‌وا یه‌كگرتوو كاوه‌یه‌كی شیوعی له پاڵ موجاهدینه‌كانی دهۆكی خۆی ئه‌گه‌ر كوفری گه‌وره‌ش بێت ریز ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
