- له به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه مۆدێلی ئایدۆلۆجیا نه‌ماوه، سیاسه‌ت له‌م هه‌رێمه به گه‌مژه‌یی له سه‌ر بنچینه‌ی نه‌خۆشی و چاكبوونه‌وه، وازهێنان و سه‌نگه‌ر گۆڕین، مردن و مانی تاكه‌كان بنیات ده‌نرێت، نه‌ك خزمه‌ت و به‌رنامه، پرۆژه و بیروباوه‌ڕ، ئه‌مه‌شه واده‌كات هه‌موو له‌سه‌ر بێئه‌قڵ كردنی كۆمه‌ڵگا كاربكه‌ن تا درێژه به مێگه‌ل راگرتنی ده‌نگده‌ران بده‌ن.
- موسلیح كاتی خۆی كتێبخانه‌ی بێكه‌سی هه‌بوو له شاری هه‌ولێر، چه‌ند رۆژێك پێش راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991ی كوردستان چووینه په‌رتوكخانه‌كه‌یه‌وه، له ناو كتێبخانه بچكۆله‌كه‌ی به‌یانامه‌كانمان كۆپی ده‌كرد، دواتر رۆژ هات و رۆژ رۆیی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خه‌ڵك ده‌كردو له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كانی موسلح خه‌ڵكیان ئیعدامه كرد، كران به ده‌سه‌ڵاتدار، موسلحیش هه‌ر به دیار كتێبخانه‌كه‌یه‌وه له پیره هه‌ولێرێ دانیشتووه كه‌سێكیش نایناسێت تا پێی بڵێت سوپاس، ناهه‌قیان ناگرم ئه‌وانه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌وانه نین ناخۆشیه‌كانیان بینی ئه‌م رۆژه‌یان به‌رهه‌م هێنا.
- مامۆستا مه‌لا مه‌عاز كاندیدی ژماره یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی داهاتوومان، كه باوه‌ڕم وایه كاندیده‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌زاران ده‌ڕوات، باشه 200000كه‌س فۆرمی به‌رده‌ستی پڕ بكاته‌وه، لۆ 1 ملیۆن فۆرمی سه‌رۆكایه‌تی پڕ نه‌كاته‌وه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ جه‌نابیم نووسی مه‌لا بۆ نامكه‌یته جێگیری خۆت، له وه‌ڵامدا فه‌خامه‌تی وتی سیڤیه‌كه‌تم بۆ بنێره من ته‌نها به سیڤی كاره كه‌م، وتم مه‌لا هه‌ر له شاره‌زووره‌وه سه‌رۆكایه‌تیمان ده‌كه‌یت یان دێیته پایته‌خت، وتی بێشك دێمه هه‌ولێر، به‌ڵام گه‌لۆ من پۆستی جێگیری سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان ره‌ته كه‌مه‌وه، چونكه ترسم هه‌یه به ده‌رده‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت ببا ئه‌م مه‌لا مه‌عازه، چه‌ند مانگێگ له شه‌حنا رامگرێت، بۆیه وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه.
-لڤین پرێس (باوکی حارپ بۆ ئیسلامییەکان؛ ئەگەر سەرۆکی هەرێم بە کافر ئەزانن بۆچی به ئاشکرا ڕایناگەیەنن)، نه‌ك ته‌نها ئه‌و بگره هه‌موومان به كافرو زه‌ندیق ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان نه‌پۆشن، وه‌ك ئه‌وان نه‌خۆنو نه‌خۆنه‌وه، وه‌ك ئه‌وان ده‌ست نه‌گرن، وه‌ك ئه‌وان ژماره‌ی پێوانه‌یی ژنهێنان تۆمار نه‌ك. . . كافرن، هه‌میشه ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه‌ش به حه‌رام بزانن، ئه‌وا گۆشتاوه‌كه‌ی وه‌كو شه‌رابوالته‌هور به حه‌ڵاڵی نۆشه كه‌ن.
-لڤین پرێس ( (دڵشاد گه‌رمیانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به ئه‌سپێكی شه‌لی بێ پشتیوان و گیرفان به‌تاڵ ناوده‌بات) )، مامۆستا سه‌لاحه‌دین چی ئیخوانی دنیا و توركیا و ئێران و سعودیه‌و ئوردن و سونه هه‌یه له پشتێتی، چی زه‌كات ده‌ری كه‌نداو ملیاردێری ئیسلامی بیزنس هه‌یه پشتیوانێتی، قه‌رزاوی و ئۆباما‌و ئه‌ردۆگان و محه‌مه‌د مورسی لایه‌نگرو هه‌وادارێتی، ئیتر بۆ پشت و په‌نای نییه مامۆستا دڵشاد، ته‌نها یه‌ك شتی كه‌مه ئه‌ویش مێژووه له ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كوردستانی به‌م رۆژه ئازاده گه‌یاند، ئه‌و هه‌ژاریه‌ش هه‌موو سه‌روه‌تی كه‌نداو و فتوای دنیا و هێزی ئۆباما‌و ئه‌ردۆگان هه‌یه پڕی ناكاته‌وه.
-خوناوی كچیشم له پرسی سه‌رۆكایه‌تی قسه‌ی خۆیكردو وتی: كاك مه‌سعود بارزانی به 8 ساڵ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی پێ دروست نه‌كرا، به 2 هه‌شتی دیكه‌ش كه‌پرێك بنیات نانێت، بۆیه خۆی كاندید نه‌كاته‌وه باشتره.
-مه‌لا بازیانی ( (ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ئیسلامدا چه‌سپاوه) )، راسته به‌ڵام به مردنی حاكم.
- ( (ژماره‌ی كاندیدەكانی سه‌رۆكایه‌تیـی ئێران گه‌یشته ٦٨٦ كه‌س) )، قوڕمان به‌سه‌ر ده‌بێت لای خۆمان چه‌ند هه‌زار ره‌ت بكات، هه‌موو ئۆمه‌ت نیازی خۆ پاڵاوتنیه‌تی.
-ئاوێنه (پێده‌چێت دۆسیه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به‌رێككه‌وتنی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه")، هیوادارم ئه‌مه‌شیان به 4 ملیۆن دۆلاری ئه‌م گه‌له حه‌ل نه‌كرێت.
-چه‌تر پرێس (گروپێکی ئیسلامی نه‌وتی سوریا به (13) دۆلار ده‌داته تورکیا)، لێره‌ش بێنه سه‌ر حوكم به خۆڕایی ده‌یده‌نه ئه‌ردۆگان، ئیتر شۆڕشی سوریا بۆ ئه‌ردۆگان بۆ خراپه، شۆڕش مافیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه، له ژماره‌ی سێشه‌مه 21ی ئایاری رۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
