- ژیانی سیاسی له كوردستاندا به پێی یاسای مافیا رێكخراوه، ئه‌و پاره‌یه‌ی لایه‌نه‌كان مانگانه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نییه كه ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه یان گوێمان لێده‌بێت، به‌ڵكه هه‌زار و یه‌ك سات و سه‌وداو فرت و فێڵی دیكه‌ی تێدایه، پاره وه‌رگرتن له ده‌ره‌وه، ده‌سڕ راخستنه‌وه بۆ زه‌كات و سه‌رفتره‌ی سه‌رسه‌ریه‌كانی خه‌لیج و تیرۆریسته‌كانی سوپای قودس و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی توركیا و چه‌ند 38 وڵاتی دیكه، كۆمه‌كی كراوه وه‌رگرتن له سه‌رمایه‌داران و سپی كردنه‌وه‌ی دراو و وه‌گه‌ڕخستنی كۆمپانیا‌و بازرگانیكردنی ناڕه‌واو دزینی نه‌وت و، ....، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌ندێك ناڕه‌وا بێت، خۆ كۆمه‌كی سوپای قودس و ده‌زگای میت و وه‌رگرتنی زه‌كات و سه‌رفتره‌ی وڵاتانی كه‌نداو تاوانه و پێویسته حیزبه‌كانی له‌سه‌ر داخرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك حیزب بچوك بێت داوای داخستنی ده‌رگاكانیان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مانی نه‌هێناوه‌ته‌وه، ئه‌وا مافیاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته دادگایی بكرێن و له وڵات شار به‌ده‌ر بكرێن!!.
- قادر عه‌زیز و نه‌جیبه عومه‌ر تاكه كه‌س بوون چونه سه‌رای ئازادی، له‌و كاته‌ی گۆڕان ئیدانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ده‌كرد، پارتی یه‌كه‌م هێز بوو دایانیه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، كه‌چی ئه‌مان ده‌نگیان نه‌هێنایه‌وه، ئه‌وانیش زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵكیان دوریه‌وه.
- زۆرێك هه‌ن شانازی ده‌كه‌ن بایی چه‌ند كورسی ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه، ئایا ده‌زانن له لیستێكی لاواز بونایه به ئه‌ندازه‌ی سه‌رۆك زانای قاره‌مان ده‌نگتان ناهێنایه‌وه؟؟؟، ئه‌وه‌ی ده‌نگی داوه به ره‌نگ و دوو به‌ره بابی جه‌لالی و مه‌لایی داوه.
- ( (هۆشیار عه‌بدوڵا: یه‌كێتی‌و گۆڕان ده‌توانێت به‌یه‌كگرتنیان به‌سه‌نگێكی قورس‌تر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن) ) پێش هه‌ڵبژاردن شه‌ڕه كه‌ن، دوای هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و چونه ناو حكومه‌ت كڕه ده‌كه‌ن، ئێوه‌و ئۆپۆزسیۆن بوون كوجه مه‌رحه‌با، هه‌ر له فه‌رمانڕه‌واییه خۆشی و سه‌فا، ئۆپۆزسیۆن بوون حیزبی شۆڕشگێڕ‌و مرۆڤی خه‌باتكاری ده‌وێت نه‌ك مافیای سیاسه‌ت.
- په‌رله‌مانتار هه‌یه دوو جار له پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ناوی نووسراوه، به‌م چوارساڵه‌ش هێنده‌ی كۆكردۆته‌وه هه‌تا له ژیاندا بێت سكه گوشه‌ی برسێتی نه‌گرێت، ته‌لاری خانووه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌رزه خه‌ریكه باڵ ده‌گرێت، خۆی و خه‌زوره‌كانیشی بۆ هه‌تا هه‌تایه خانه‌نشین كردووه، كه داوای داخستنی ژماره بانكییه‌كانیان لێده‌كه‌یت، قڕوقه‌پی لێده‌كات، دێته سه‌ر شاشه‌ش ده‌ڵێت نامانه‌وێت خۆی خانه‌نشینییه‌كه‌مان وه‌ك لافاو به ناچاری بۆ دێت.
- سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی ( (بۆ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و محمد علی باپیر ئێوه مافتان نیه به نوێنه‌رایه‌تی ئَێمه قسه بكه‌ن له كۆنگره و كۆنفراسه جیهانیه‌كان؟ ئیوه نه نوینه‌ری گه‌نجن نه نوێنه‌ری میله‌ت؟) ) كاكه سه‌رتیپ مافیای ئیتاڵی هه‌موو دزییه‌كی بۆ میله‌ت و هه‌ژاران بوو، مافیای سیاسی كوردی هه‌موو كار‌و سیاسه‌تێكیان بۆ منداڵه‌كانی خۆیانه، ئه‌وان پۆسته‌كان حكومه‌تیان هه‌موو برد، ئیتر نۆره‌ی دزینی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كانه.
-حوسێن ئێزدان په‌نا ( (ئه‌وه‌ی به په‌نجه‌ی منه‌وه‌یه خه‌نه‌یه، مۆری هه‌ڵبژاردن نییه) ) برا دیاره ته‌شبیه نه‌بێت پاخه‌سووی بوكان بوویته خه‌نه به نوكی په‌نجه شایه‌دمانی چه‌پته‌وه‌یه، له سندوقه‌كانی كۆیه‌ش هه‌موو ئه‌نواع و ئه‌شكال دیموكراته‌كان ده‌نگیان به پدك و ینك دا، ده‌یان كوژن و تیرۆریان ده‌كه‌ن هه‌ر ده‌نگیشیان پێده‌ده‌ن.
- ( (بارزانی داوای سنگفراوانی لایه‌نه‌كان ده‌كات له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان) )، ته‌بعه‌ن نه‌تیجه‌كه‌ی بۆ ئه‌و خۆشه ئیتر لۆ داوای سینگ فراوانی و قه‌بوڵكردن ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگیكی كه‌متر بوایا وڵاتی بۆ كورسییه‌ك وێران ده‌كرد.
- -شوان قه‌ڵادزه‌یی ( (ئه‌گه‌ر له 2 كورسی كه‌متر بهێنین له‌پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێینه‌وه") ) گیانه پرسی ئال عه‌بدوالعه‌زیزت پێیه بڕیاری وا قورسه ده‌یت، ئۆپۆزسیۆن خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كورسی و له‌زه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات رانه‌گرت ئه‌مجا نۆره‌ی ئێوه‌یه.
- له گه‌ڵ براده‌رێك پیاسه‌مان ده‌كردو پۆسته‌رێكی پێم نیشان دا و وتی ئه‌م ژنه له لیستی توركمان ده‌رچووه، مامۆستایه‌و له فڵانه قوتابخانه، پارتییه‌كی مولته‌زمیشه‌و مانگانه ئابوونه‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
به ده‌ستكارییه‌وه له ژماره‌ی رۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوینه له گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه لاپه‌ڕه 6.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
