ئه‌بو ته‌واڵێته‌كان ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
-حه‌ده‌ڤده‌ی شوبات هاته‌وه، ئیتر هه‌ر حیزب وبابایه موتیعان و كۆیله و ته‌نزیماتو ده‌نگده‌رانی خۆی ده‌كات به قاره‌مان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی جنێویان به خۆپیشانده‌رانداو له رۆژه ناخۆشه‌كان شاریان چۆڵ كرد‌و هه‌ڵاتن وخۆیان له كونان ده‌شارده‌وه و ئێمه‌شیان بۆ خۆپیشاندان هان ده‌دا، یان له دوره‌وه هاواریان ده‌كردو له جێگای گه‌رمونه‌رمه‌وه ده‌یان قیڕاندو كوڕی خه‌ڵكیان به كوشتده‌دا، ده‌كرێنه‌وه به قاره‌مان، دنیا وایه قاره‌مانان ده‌یكه‌ن، نه‌گبه‌ته‌كان قوربانی ده‌ده‌نو هه‌ڵپه‌رستانو ترسنۆكان به‌ره‌كه‌ی ده‌دورنه‌وه.
-یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی خه‌ڵكی هیندستانو به‌نگه‌لادیش كێشه‌ی ته‌والێته، به‌سزمانانه كێشه‌ی خواردنیان نییه، چونكه نازانن دوای خواردن پاشه‌ڕۆكه‌ی له كوێ هه‌ڵڕێژن، تا هه‌نووكه زۆربه‌ی هیندییه‌كان بێ ته‌والێتن، هه‌ر بۆیه هه‌قی وابوو نوێژ بۆ ئه‌وان فه‌رز نه‌بوایه، له به‌نگه‌لادیشیش ئه‌وه ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له تێربوون گرنگتره، لای خۆشمان به‌رپرسی گه‌وره به ژماره‌ی نۆت الشجاعه‌و ئه‌ستێره‌ی سه‌ر شان‌و نه‌به‌ردیه‌كانی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی ناناسرێته‌وه، به ساڵی خه‌باتو ده‌ستكه‌وتی سیاسی‌و داهێنانی ئه‌ده‌بیو هونه‌ریو زانستی دیاری ناكرێن، به‌ڵكه له‌م كوردستانه كێشه‌ی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌دزه‌كان ورگ‌و گه‌ڵه، بۆیه تا ژماره‌ی ئاوده‌ستو حه‌مامه‌كانیان زیاتر بێت، ته‌رفیعاتی زیاتر ده‌كه‌ن، زۆری ئاوده‌ست له ماڵه‌كانیان به‌ڵگه‌ی به‌رزی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتو نفوز‌و سه‌روه‌ت و سامانیانه، ده سه‌یری ئه‌م ئاگادارییه عه‌قاراتی حاجی سه‌لام بكه‌ن له شاری هه‌ولێر ((خانوو له گه‌ره‌كی وه‌زیران به رووبه‌ری 300م، واجیهه‌ی 15*20 كه پێكهاتووه له 2 تابق، 2 ژووری نوستن، 3 ژووری سویت، 7توالێت ئه‌م خانووه نوێ و خاوێنه كه به نرخی 1، 000، 000$.)) ، باشه توخوا خانوویه‌ك300 مه‌تر بێت و5 ژوری تیدابێت6ته‌والێتی لۆچییه؟، به‌پرسی وامان هه‌یه له ماڵه‌وه 20 ته‌والێتی هه‌یه، سه‌دان ده‌فته‌ری دۆلاری هه‌یه، به‌ڵام یه‌ك لاپه‌ڕه نووسراو له ماڵه‌كه‌یدا نییه!!.
- ((هه‌فته‌نامه‌ی "باس"یه‌كه‌م مه‌شقپێكه‌ری پێشمه‌رگه‌و هاوڕێی نزیكی مه‌لا مسته‌فا "له‌كه‌لاوه‌یه‌كدا" گیانی له‌ده‌ستدا)) كوردستان یان نه‌مان بۆ هه‌ژاران و قوڕبه‌سه‌ران، كوردستان یان كۆمپانیا‌و بیره نه‌وت گرده‌كان یش بۆ به‌رپرسان و سه‌ركرده‌كان.
- ((لێوژه جه‌لال"ی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باوكمانه)) ، سه‌رۆك كاتێك باوكمان ده‌بێت وه‌ك عه‌بدالكه‌ریم قاسم نیو دینار له گیرفانه‌كانی بێت، منداڵ و كه‌سوكاری هه‌موو داهاتو ده‌سه‌ڵاتێكیان له نیشتمان‌و هانده‌ران قۆرخ نه‌كردبێت، سه‌رۆكی گه‌ل بێت نه‌ك سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌و حیزب بێت، ژیانی وه‌ك قاسم له ژورێكی بچوكدا بێت ژه‌مه‌خواردنی له‌ناو سه‌فه‌رتاسێكدابێت، نه‌ك شاخی پان و به‌رینو شاری داگیر كردبێت.
- ((هاووڵاتی: ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشكرایده‌كات بۆ دروستكردنی دیواری پاڵپشت له سه‌ری ره‌ش بڕی 3 ملیار‌و 540 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه)) دیاره شه‌ڕی خه‌نده‌قیان له پێشه، بۆیه شورای بۆ دروسته كه‌ن.
-ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مان پێش ئه‌وه‌ی دیدار ساز بكه‌ن له گه‌ڵ بارزانی ره‌ملیان لێدابوو وتیان ((ئۆپۆزسیۆن:كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بارزانی به‌رهه‌مدار ده‌بێت)) ، دوای دانیشتنه‌كه‌ش كاتێك له‌چاوه‌ڕوانی به‌لێنه‌كاندا وشك بوونه‌وه هاتنه‌وه گۆو وتیانه‌وه ((نه‌وشیروان مسته‌فا بێهیوایه له‌وه‌ی بارزانی هه‌نگاوی چاكسازی بهاوێت)) ، ئه‌مه عه‌قڵیه‌تی ستراتیژی سیاسه‌تمه‌دارانمانه قسه‌ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی بیكوڵێنن چاوه‌ڕوانی چی‌یان لێبكه‌ین!.
-ئه‌حۆل ((هاوڕێیان ئه‌زانن ئه‌مشه‌و بۆچی سایتی لڤین پرێس هیچی له باره‌ی وازهێنانی چوار بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه بڵاو نه‌كرده‌وه....؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د میره خۆی له KNN چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو)) ، ئه‌مه میدیای ئه‌هلییه یان میدیای به‌رژه‌وه‌ندی!!.
- ((ئومێد خۆشناو:ئێمه‌ی پارتییه‌كان به‌شێكمان بزنسمان‌و به‌شێكیشمان به‌سته‌زمانین)) ، نه‌مانزانی خۆت له بزنزمانه‌كانی یان به‌سزمانه‌كان، له ته‌یر خۆره‌كانیت یان له مریشك بۆنكه‌ره‌كان، له خاوه‌ند بیره نه‌وته‌كانیت یان له خاوه‌ند ته‌نكه‌ره‌كان!!!.
-كاكه زریان له رۆژنامه‌ی ئاوێنه ته‌له‌فۆنی بۆم كرد بۆ لێدوان وه‌رگرتن وتم له ناو ئۆتۆمۆبیلم، پاش ماوه‌یه‌ك كردییه‌وه وتی هه‌ر سه‌یاره لێده‌خوڕیت، وتم بابه له‌ناو پاسی شه‌ستیم له 10 ده‌ڕوات سه‌یاره‌ی چی؟، له‌و ملیۆن و 100000 ئۆتۆمۆبیله‌ی له كوردستان هه‌یه به‌شی منی تێدا نییه، له هه‌ژاریدا له 99%ه‌كه‌م، له نه‌بوونی ئۆتۆمۆبێلیشدا له 1%ه‌كه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
